riklam

پەیامی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بۆ رۆژی كرێكاران

ی.ن.ک‌‌ 03:45 PM - 2019-05-01
.

.

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەبۆنەی رۆژی كرێكاران (1ی ئایار)ەوە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم كرێكارانی جیهان و كوردستان دەكات.

دەقی پەیامەكە

جه‌ژنی‌ كرێكاران پیرۆز بێت

یه‌كی ئایاری هه‌موو ساڵێك جه‌ژنی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكارانی‌ جیهانه‌، له‌مرۆژه‌دا له‌هه‌موو شوێنێكی‌ دونیا كرێكاران‌و ره‌نجده‌رانی‌ بازوو به‌كوردستانیشه‌وه‌ یاده‌وه‌ری ئه‌و جه‌ژن‌و بۆنه‌یه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ پیرۆزبایی گه‌رم له‌ كرێكارانی‌ كوردستان ئه‌كه‌م، ئه‌وانه‌ی‌ له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی‌ ژیانی كوله‌مه‌رگی‌و كاری شه‌ره‌فمه‌ندانه‌، هه‌میشه‌ بیرو بازووی‌ خۆیان ده‌خه‌نه‌ خزمه‌ت كارو ماندوبوونی‌ تاقه‌تپروكێنه‌وه‌و هێشتاش یاساو رێساو سه‌ندیكاكان توانای‌ پاراستنی‌ مافی‌ ئه‌وانه‌یان نییه‌، كه‌ هه‌موو شتێك له‌پێناو ژیان‌و ژیانی‌ ئه‌وانی‌ تر ده‌به‌خشن.

ئه‌و بۆنه‌یه‌ ساتی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بیر هه‌مووانی‌ بێنینه‌وه‌، كه‌ كرێكارانی‌ كوردستان پێویسته‌ ئاوڕی‌ جددیان لێبدرێته‌وه‌، په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌رێی هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ یاسای كاره‌وه‌، بنه‌ماو پره‌نسیبه‌ جیهانییه‌كان له‌ خزمه‌تی كرێكاران له‌ یاساكان جێبكاته‌وه‌و حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردنیش له‌رێی رێنمایی‌و ستراتیژ‌و كارنامه‌ی‌ هاوچه‌رخه‌وه‌، هه‌رچی زیاتره‌ مافی‌ كرێكاران له‌ دام‌و ده‌زگاكان بپارێزێت، هه‌روه‌ك پێویسته‌ كه‌رتی‌ تایبه‌تیش له‌چوارچێوه‌ی‌ بنه‌ما ئاكاری‌و یاساییه‌كان مامه‌ڵه‌یه‌كی‌ ته‌ندروست‌و مرۆییانه‌ له‌گه‌ڵ كرێكارانی كوردستان و هه‌روه‌ها كرێكارانی‌ بیانیش بكه‌ن، هه‌موو ئه‌وانه‌ش زه‌مانه‌تی سه‌رپێخستنی سیسته‌مێكی‌ ته‌ندروست‌و هاوچه‌رخن .

جارێكی‌ تریش پیرۆزبایی یه‌كی‌ ئایار له ته‌واوی كوردستان و عیراق ده‌كه‌م و ئومید ده‌كه‌م ساڵی داهاتوو، گشت كرێكاران له‌ سایه‌ی یاسا و ستراتیژێكی ته‌ندروست ئه‌و یاده‌ بكه‌نه‌وه‌.

شاناز برایم ئه‌حمه‌د

1-5-2019

PUKmedia  تايبةت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket