riklam

KNN ئه‌ی كێ شه‌هیده‌؟

کوردستان 01:49 PM - 2019-05-01
.

.

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی شه‌هیدكردنی كارمه‌ندێكی ئاسایشی یه‌كێتی له‌مه‌خمور،  له‌لایه‌ن هه‌ندێك میدیای كوردییه‌وه‌، له‌بری وشه‌ی شه‌هید وشه‌ی كوشتن به‌كارده‌هێنرێت و ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی  مامه‌ڵه‌ی  نابه‌رپرسانه‌ی ئه‌و ده‌زگا میدیاییانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ پارێزه‌رانی وڵات نیشانده‌دات.

ماڵپه‌ڕی KNN زمانحاڵی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌بری وشه‌ی شه‌هید وشه‌ی كوشتن بۆ پارێزه‌رانی خاك  به‌كارده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌و ئاسایش شه‌و رۆژ ده‌خه‌نه‌ سه‌ر یه‌ك بۆ پاراستنی كوردستان و سه‌رو ماڵی هاووڵاتییان، له‌بری ئه‌وه‌ی رێزیان لێبگیرێت، كه‌چی لێره‌و له‌وێ هه‌ندێك ماڵپه‌ڕ و میدیا به‌زمانێكی نابه‌رپرسانه‌ و دور له‌ ئیتیكی كاری رۆژنامه‌وانی و به‌رپرسیاریه‌تی نیشتمانی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ شه‌هیدبوونی پارێزه‌رانی وڵات ده‌كه‌ن.

رۆژی هه‌ینی كارمه‌ندێكی ئاسایشی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ناوی  به‌شدار سه‌فه‌ر، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی داعشه‌وه‌ له‌گوندێكی سه‌ر به‌قه‌زای مه‌خمور ده‌ستگیركرا و تائێستاش ته‌رمه‌كه‌ی له‌ده‌ستی تیرۆرستانی داعشدایه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

100.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket