riklam

هه‌قه‌ پێ ى بڵێ ى

بابەتی گۆڕاو 01:10 PM - 2019-05-01
.

.

هه‌قه‌ پێ ى بڵێ ى

× شیعرێكیان بۆ خوێندمه‌وه‌ به‌ قه‌ده‌ر دنیایه‌ك به‌زه‌ییم به‌ شاعیره‌كه‌یدا هاته‌وه‌.
× به‌ قسه‌ى كامیان بكه‌ین؟! دۆم به‌ دانیشتن ماڵى وێرانه‌ یان شه‌یتان په‌له‌ى كرد چاوێكى خۆى كوێر كرد.
× ئه‌و ته‌له‌فونه‌ى كه‌ دایم داخراوه‌ هى بایه‌عه‌كه‌تانه‌.
× خۆزگه‌ زه‌لامى تڕزلیش وه‌كو زه‌لامى لووت زل بیتوانیایه‌ ته‌جمیل بكات.
× میكرۆبێكى تازه‌ى سیل دۆزرایه‌وه‌؛ ترافیكه‌كه‌ى جاده‌ى چوارباخ.
× كاكم رۆشت و پاش دوو ده‌ققه‌ هاته‌وه‌، وتم چوویت ئاوت خوارده‌وه‌؟ وتى نه‌وه‌ڵـڵا ژنێكم كوشت.
× باشترین پلانى كورد؛ بوو بوو نه‌بوو به‌ گونمه‌وه‌.
× ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ ببى به‌ وه‌زیر بچۆره‌ ته‌كه‌تولێكه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ ببى به‌ مه‌كته‌ب سیاسى خۆت ته‌كه‌تولێك دروست بكه‌.
× رێگه‌ى كه‌لار وه‌كو حیزبه‌كه‌مان وایه‌، كه‌ به‌سه‌لامه‌تى لێ ى ده‌رچووى پێویسته‌ خێرێك بكه‌ى.
× به‌عزه‌ كه‌سێ ئه‌وه‌نده‌ قوڕمساغه‌ هه‌قه‌ هه‌موو جارێ پێ ى بڵێ ى له‌عنه‌ت له‌و دكتۆره‌ى كه‌ به‌دایكتى وت مناڵه‌كه‌ت ته‌بیعى یه‌.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket