riklam

حاكم قادر: مافی كرێكاران به‌پێی یاسا پارێزراوبێت

ی.ن.ک‌‌ 09:01 AM - 2019-05-01
.

.

به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی كرێكارانه‌وه‌ 1 ی ئایار، حاكم قادر حه‌مه‌جان،  ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی كرێكاران به‌گشتی و كرێكارانی كوردستان ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

كرێكارانی ماندونه‌ناس و ره‌نجده‌رانی بیروبازووی كوردستان
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی یه‌كی ئایار، جه‌ژنی كرێكارانی جیهان، پیرۆزیی گه‌رمم ئاڕاسته‌ی ته‌واوی كرێكاران به‌گشتی وكرێكارانی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌م .

ئومێده‌ خوازم ئه‌م یاده‌ پڕشكۆیه‌ بۆ كرێكاران وڕه‌نجده‌رانی بیروبازووی كوردستان به‌تایبه‌تی، وه‌ك توێژێكی كاریگه‌ری نێو كۆمه‌ڵگا كه‌جێده‌ستیان دیاره‌ له‌ئاوه‌دانیی نیشتماندا، ببێته‌ مایه‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان ودابینكردن وفه‌راهه‌كردنی ژیانێكی ئاسووده‌و ڕه‌خساندنی گوزه‌رانێكی شایسته‌ كه‌له‌گه‌ڵ ئاسته‌كانی دیكه‌ی تاكی كورده‌واریدا هاوته‌ریب بێت .

هه‌روه‌ك هیوادارم له‌داهاتوودا وپاش پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌لی كاری هه‌میشه‌یی زیاتر به‌ڕه‌چاوكردن وبه‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی شاره‌زایی ودیاریكردنی لێهاتوویان كه‌له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی سه‌رده‌مدا بگونجێت و مافه‌كانیان پارێزراوبێت ، كاربه‌ به‌یاسای ده‌سته‌به‌ری كاری كرێكاران له‌كه‌رتی تایبه‌ت وگشتی دا بكرێت وهاوكات یاسای ده‌سته‌به‌ركردنی كۆمه‌لاَیه‌تی كارابكرێت وڕه‌چاوی بیمه‌ی سه‌لامه‌تی وبێكاری بۆ كرێكارانی هه‌رێمی كوردستان  بكرێت وژیانێكی خۆشگوزه‌رانی یان بۆ بڕه‌خسێت ومافه‌كانیان به‌پێی یاسا پارێزراوبێت .

دووباره‌ پیرۆزه‌ یه‌كی ئایار ، جه‌ژنی كرێكارانی جیهان
پیرۆزبایی تایبه‌ت له‌كرێكارانی كوردستان ..
هه‌ر شادوسه‌ربه‌رزو سه‌ركه‌وتووبن

 حاكم قادرحه‌مه‌جان           
  ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی
 یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
1\ ئایاری\2019   

     
PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket