riklam

خاتوو شاناز پشتیوانی له‌ داوای كادران ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 10:52 PM - 2019-04-30
.

.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30-4-2019 خاتوو شاناز برایم ئه‌حمه‌د، له‌شاری سلێمانی و له‌ دوو دیداری جیادا پێشوازیكرد له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی هه‌ردوو كۆمیته‌ی رێكخستنی ماكۆكی سه‌ر به‌ مه‌ڵبه‌ندی 24 ی ڕێكخستنی ڕاپه‌ڕین و كۆمیته‌ی ماوه‌تی سه‌ر به‌ مه‌ڵبه‌ندی 1 ڕێكخستنی سلێمانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.

 له‌ دیداره‌كاندا، بارودۆخی‌ ئێستای كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و گوزه‌رانی كادرانی یه‌كێتی له‌ هه‌ردوو سنور له‌گشت رووه‌كانه‌وه‌ گفتوگۆی له‌سه‌ركرا، هاوكات تیشك خرایه‌سه‌ر  چاره‌سه‌ر و ڕێگا چاره‌كان بۆ باشتركردنی دۆخی ناوخۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.

 هه‌ڤاڵان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی هه‌ردوو كۆمیته‌، له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووی پوخته‌یه‌ك له‌ كار و چالاكیه‌كانیان، پێشنیاز و سه‌رنج و ڕه‌خنه‌كانیشیان بۆباشتر ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان و خزمه‌تكردنی زیاتری كادران باسكرد و  دڵسۆزی خۆشیان بۆ درێژه‌دان به‌ڕێبازه‌كه‌ی مام دووپاتكرده‌وه‌.

 له‌به‌رامبه‌ردا، خاتوو شاناز برایم ئه‌حمه‌د وێڕای پشتیوانی ده‌ربڕین بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان و باشتركردنی گوزه‌رانی كادرانی یه‌كێتی به‌گشتی، دڵسۆزی و رۆڵ و كاره‌كانی هه‌ڤاڵانی هه‌ردوو كۆمیته‌ی به‌رزنرخاند.

 له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، خاتوو شاناز برایم ئه‌حمه‌د تێڕوانینی خۆی بۆ  دۆخی ئێستای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و چۆنیه‌تی هه‌نگاونان و زه‌مینه‌سازی له‌پێناو ئه‌نجامدانی چاكسازی و نوێبوونه‌وه‌ له‌ناو یه‌كێتیدا باسكرد.

PUKmedia نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی خاتوو شاناز

100.jpg

88.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket