riklam

مه‌كته‌بی شه‌هیدانی یه‌كێتی سه‌ردانی خاتوو شاناز ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 10:16 PM - 2019-04-30
.

.

رۆژی 29-4-2019 له‌ نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ شاری سلێمانی، خاتوو شاناز برایم ئه‌حمه‌د پێشوازی له‌ سه‌رپه‌رشتیار و هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی شه‌هیدانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد و رایگه‌یاند، هه‌موومان قه‌رزاری خوێنی شه‌هیدان و كه‌سوكاره‌ سه‌ربه‌رزه‌كانیانین.

له‌و دیداره‌یدا، خاتوو شاناز برایم ئه‌حمه‌د دوای گوێگرتنی له‌ ئیش و كار و خزمه‌ته‌كانی مه‌كته‌بی شه‌هیدان بۆ وارسی شه‌هیدان و كه‌سوكاره‌ سه‌ربه‌رزه‌كانیان و كێشه‌كانی به‌رده‌م كاركردنیشیان، كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ژار حه‌سه‌ن كوێستانی سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی شه‌هیدانی یه‌كێتی خرایه‌ڕوو، ستایشی كاره‌كانیانی كردن له‌خزمه‌تكردنی ئه‌و مرۆڤه‌ مه‌زنانه‌ و وتیشی : هه‌موومان قه‌رزاری خوێنی شه‌هیدان و كه‌سوكاره‌ سه‌ربه‌رزه‌كانیانین، بۆیه‌ به‌ ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین له‌رێگه‌ی خزمه‌تكردن به‌ كه‌سوكاریان وه‌فاداریمان دوپات كه‌ینه‌وه‌، له‌وه‌شدا نابێت كه‌مته‌رخه‌م بین.

باسی له‌وه‌شكرد، یه‌كێتی كه‌ به‌ حزبی شه‌هیدان ناسراوه‌، به‌هۆی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ شه‌هیده‌ی به‌خشیویه‌تی به‌ كوردستان، به‌ قوربانیدان و خه‌بات و خوێنی شه‌هیده‌كانیشی سه‌ربه‌رزه‌، هه‌میشه‌ خۆمان به‌قه‌رزاری خوێنی شه‌هیدان و قوربانیدانی گه‌وره‌ی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزیان ده‌زانین.

لای خۆشیه‌وه‌ هه‌ژار حه‌سه‌ن كوێستانی سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی شه‌هیدانی یه‌كێتی، هه‌ڵوێست و پشتیوانییه‌كانی خاتوو شاناز برایم ئه‌حمه‌دی به‌ پشتگیرییه‌كی گه‌وره‌ ناوبرد و به‌هانده‌رێكی باشی بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری كه‌سوكاری شه‌هیدان وه‌سفكرد.

PUKmedia نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی خاتوو شاناز برایم ئه‌حمه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket