riklam

توركیا ده‌یه‌وێت كڕینی نه‌وتی عیراق زیاتر بكات

ئابوری 06:15 PM - 2019-04-30
.

.

توركیا به‌ھۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه‌ ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداری نه‌وتی ئێران ببێت و نه‌وتی عیراق بكڕێت.

ئه‌مڕۆ 30-4-2019، ئاژانسی بلومبێرگ له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، دوای سزا سه‌پێنراوه‌كانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی ئێراندا توركیا به‌دوای رێگه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی  ده‌ستبه‌رداری نه‌وتی ئێران ببێت و كڕینی نه‌وتی عیراق زیاتر بكات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌ توركیا بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ نه‌وتی خاوی ھه‌نارده‌كراوی عیراق له‌ به‌نده‌ری  مینای به‌سره‌وه‌ ده‌ستبخات و گه‌ره‌نتی ھه‌ندێك له‌و باره‌ نه‌وتانه‌ش بكات كه‌له‌ رێگه‌ی بۆرییه‌وه‌ ھه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یھان ده‌كرێت.

ئه‌مریكا دوای كۆتایھێنان به‌ ماوه‌ی به‌خشینی ھه‌شت وڵات له‌ كڕینی نه‌وتی ئیران، ھۆشداریشیداوه‌ له‌وه‌ی ھه‌ر وڵاتێك له‌دوای 2 ی ئایاره‌وه‌ نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ بكڕێت رووبه‌رووی سزا ده‌بێته‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسی بلۆمبیرگ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket