riklam

وردەكاری كوشتنی منداڵەكەی گەڕەكی كەنەكەوە

کوردستان 05:55 PM - 2019-04-30
.

.

عەمید ئاسۆ تەها بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وردەكاری كوشتن و دانپێدانانی بكوژانی منداڵەكەی كەنەكەوەی ئاشكرا كرد، كە لەلایەن دوو گەنجی هاوڕێی خۆیەوە بەمەبەستی بردنی مۆبایلەكەی كوشتویانە.

وتیشی: تاوانبارەكان بۆ ئەو مۆبایلە گرانبەهایەی پێی بووە لەگەڵ 30 هەزار منداڵەكەیان كوشتووە و پێشتر بە تەلەفۆن بانگیان كردووەتەوە ئەو جێگەیەی تاوانەكەیان تێدا ئەنجامداوە.

عەمید ئاسۆ ئاماژەی بەوەشكرد، تاوانباران مۆبایلەكەیان لە ژێر گڵدا شاردووەتەوە دوای دەستگیركردنیان هێنامانن بەدەستی خۆیان مۆبایلەكەیان دەركردەوە، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت ئەوان تاوانەكەیان ئەنجامداوە.

وتیشی: تاوانباران تەمەنیان 18 و 17 ساڵانە و هیچ پێشینەیەكی تاوانیان نییە.


PUKmedia   تاژاو محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket