لیوا حه‌سه‌ن نوری: تێكدانی ئارامی سلێمانی جێی قبوڵ نیه
چاوپێکەوتن 01:23 PM - 2019-04-30.
لیوا حه‌سه‌ن نوری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی وتی، پێویستمان به‌ده‌ركردنی یاسای نوێ و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسا كارپێكراوه‌كانه.
*ئارامیی سلێمانی هێڵی سووره‌و به‌زاندنی ئه‌و هێڵه به‌هیچ جۆرێك قابیلی قبووڵكردن نییه.
لیوا حه‌سه‌ن نوری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كوردستانی نوێ، ته‌ئكیدیكرده‌وه «ئارامیی سلێمانی هێڵی سووره و به‌زاندنی ئه‌و هێڵه به‌هیچ جۆرێك قابیلی قبووڵكردن نییه»، وتیشی: بۆ رێكخستنه‌وه‌ی باشتری كاروباره‌كانی رۆژانه‌ی هاووڵاتیان پێویستمان به ده‌ركردنی یاسای نوێ و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسا كارپێكراوه‌كان هه‌یه.
لیوا حه‌سه‌ن نوری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی جگه له‌وه‌ی به‌هۆی سروشتی كاره‌كه‌یه‌وه، رۆژانه سه‌روكاری له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندندا هه‌یه، له‌هه‌مانكاتدا خۆشی ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی سلێمانی، به‌شی رۆژنامه‌نووسییه. ئێستاش خوێندكاری زانكۆیه. بۆیه سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌مان به‌مجۆره ده‌ستپێكرد.
-ده‌مانه‌وێت له‌نێو هه‌موو ئه‌م پرسه گه‌رم و جۆراوجۆرانه‌دا، به‌وجۆره ده‌ستپێبكه‌ین كه ئه‌گه‌ر لیوا حه‌سه‌ن نوری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئێستا خۆی رۆژنامه‌نووس بێت و بیه‌وێت دیدار له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی-دا بكات، یه‌كه‌م پرسیار كه ده‌یكات چییه؟ یان ده‌یه‌وێت به چ جۆرێك ده‌ست به دیداره‌كه بكات؟
-پرسیارێكی قورسه.. به‌ڵام ده‌مه‌وێت ئه‌وه رونبكه‌مه‌وه كه ئیشی ئێمه و ئیشی رۆژنامه‌نووسان، ئیشێكی زۆر نزیكه له‌یه‌كه‌وه، هه‌ردوولامان كار له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌و گواستنه‌وه‌و وه‌رگرتن و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی ده‌كه‌ین، من ئه‌گه‌ر گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسێكدا بكه‌م، پێیده‌ڵێم تۆ چۆن زانیارییه‌كان ده‌گوازیته‌وه، له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك و به چ شێوازێك ده‌یگوازیته‌وه. به‌بڕوای من ئه‌مه بۆ هه‌موو لایه‌ك گرنگه، هه‌م بۆ لێپرسراوان، هه‌م بۆ هاووڵاتی، هه‌م بۆ رۆژنامه‌نووسان، هه‌م بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كه پێویسته هه‌وڵی ته‌واو بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زانیاریی راست و دروست و به‌بنه‌ما بڵاوبكه‌نه‌وه. ئه‌و زانیارییانه بڵاوبكه‌نه‌وه كه سوودی هه‌یه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی، به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا پێویسته هه‌موو لایه‌ك هاوكاری یه‌كتر بین، به‌تایبه‌ت رۆژنامه‌نووسان پێویسته هاوكاری هه‌م ده‌سه‌ڵات، هه‌م پاراستنی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بن، هه‌م به‌پێی ئیتیكی رۆژنامه‌نووسی، هه‌واڵ و زانیارییه‌كان بگه‌یه‌نن.
*پێت وایه راگه‌یاندنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌وجۆره مامه‌ڵه ده‌كه‌ن كه باستكرد، ئایا ئاسایش و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن هاوكاری یه‌كترن؟
-بێگومان به‌و راده‌یه نییه، جاری واش هه‌یه ئێمه هاوكار نین.
*ئێوه بۆ هاوكار نین؟
-هۆكار زۆره، جاری وا هه‌یه هه‌ندێك زانیاریی هه‌یه، ئێمه ناتوانین بڵاوی بكه‌ینه‌وه، چونكه هه‌ستیاری دروست ده‌كات، كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌كات، مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر دۆخه‌كه و بۆ سه‌ر هاووڵاتیان، بۆیه هه‌ندێك زانیاریی هه‌یه بیپارێزین باشتره و باسنه‌كردنی زیاتر خزمه‌ت ده‌كات. جاری واش هه‌یه هه‌ندێك زانیاریی هه‌یه پێویسته له‌كاتی خۆیدا بیگه‌یه‌نین به هاووڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداربن له‌وه‌ی چی ده‌گوزه‌رێت له ناوچه‌كه‌دا.
*به‌ڵام پێنه‌دانی زانیاریی راست و دروست له سه‌رچاوه‌ی ره‌سمییه‌وه به كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، هه‌ندێكجار بۆ خۆی هۆكار نییه بۆ ئه‌وه‌ی زانیارییه راست و دروسته‌كه نه‌گات، یان كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به‌وجۆره مامه‌ڵه نه‌كه‌ن كه پێویسته، چونكه ئێوه هه‌ندێكجار زانیاریی ناده‌ن، راگه‌یاندنیش ده‌یه‌وێت زانیاریی بڵاوبكاته‌وه، بۆیه هه‌ندێكجار په‌نا ده‌بات بۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، سه‌رچاوه‌یه‌ك كه نه‌یویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات، ئه‌مه خۆی هۆكارێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه له گه‌یاندنی زانیارییدا هه‌بێت؟
-ئێمه زانیارییه راست و دروسته‌كه ده‌ده‌ین، ئه‌و زانیارییه‌ی كه پێویست بكات، ده‌یگه‌یه‌نین، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و سایته ئه‌لیكترۆنییه‌كان، هه‌ندێكجار به‌بێبنه‌ما و له‌خۆیانه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن، یان شیكردنه‌وه بۆ زانیارییه‌كه ده‌كه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئێمه، یان لێدوانمان لێوه‌ربگرن. بۆ نموونه جاری وا هه‌یه زانیارییه‌ك بڵاوده‌كه‌یته‌وه، كه‌چی هه‌ندێكجار هه‌ندێ كه‌ناڵی راگه‌یاندن ئه‌و زانیارییه به «سیناریۆ و دروستكراو» ناوده‌بات، یان ده‌ڵێت «ئه‌مه خه‌ڵكی له‌پشته‌وه‌یه»، یان كۆمه‌ڵێك تانه‌ی جۆراوجۆری دیكه‌ی لێده‌دات، به‌ڵام ئێمه خۆمان ده‌زگایه‌كی ره‌سمیین و به‌ڕه‌سمیش قسه ده‌كه‌ین، بۆیه پێویست ناكات هه‌ندێك له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، خوێندنه‌وه‌ی دیكه بۆ ئه‌و زانیارییانه بكات كه ئێمه به‌ڕه‌سمی بڵاویانده‌كه‌ینه‌وه، چونكه ئه‌مه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه و هۆكار ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌س متمانه‌یان نه‌مێنێت به‌و داموده‌زگایانه‌ی كه پارێزه‌ری سه‌رو سامان و ئارامی و ئاسایشی هه‌موو لایه‌كه.
*هۆكار چییه كه هه‌ندێك كه‌ناڵی راگه‌یاندن به‌وجۆره‌ی كه باست كرد، خوێندنه‌وه بۆ زانیارییه‌كانی ئێوه ده‌كه‌ن، ئایا په‌یوه‌ندیی به كاری پیشه‌یی رۆژنامه‌نووسییه‌وه هه‌یه، یان په‌یوه‌ندیی به‌و ململانێ ناته‌ندروسته‌وه هه‌یه كه ئێستا له‌بواری سیاسی و ته‌نانه‌ت بواری میدیاییشدا هه‌یه؟
-پیشه‌یی نییه، چونكه به‌ڕای من پێویسته رۆژنامه‌نووس له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌كادیمی و یاسایی، زانیاریی راست و دروست بگوازێته‌وه. به‌داخه‌وه ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا له‌ئارادایه، له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا ململانێیه‌كی توند هه‌یه. لایه‌نه‌كان دژی یه‌كترن، هه‌ندێك له‌لایه‌نه‌كان رێگه‌یان به هه‌ندێك له ئه‌ندامه‌كانی خۆیان داوه، جاری وا هه‌یه رێگه‌یان به‌خۆشیان داوه له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی خۆیانه‌وه به‌شێوازێكی توند مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا بكه‌ن. ئه‌مانه‌ش سه‌رئه‌نجام ده‌بنه هۆكاری ئه‌وه‌ی كێشه‌و گرفت له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا دروست ببێت، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تێكده‌دات و رق به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر دروستده‌كات و كاریگه‌ریی سلبـی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
هه‌روه‌ها غیابی یاساییش هه‌یه، پێویسته بۆ هه‌موو ئه‌م بابه‌تانه یاسا هه‌بێت. دۆخه‌كه پێویستی به‌وه‌یه له‌هۆڵی په‌رله‌ماندا به رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌ن و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كاندا، كۆمه‌ڵێك یاسای گرنگ ده‌ربكرێت كه‌ئه‌م وڵاته له‌م قۆناغه‌دا پێویستی پێیه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌قام زیاتر رێكبخرێت و كاروباره‌كانی رۆژانه باشتر به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی رێكبخرێنه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی هۆشیاریی یاسایی له‌هه‌موو كاروباره‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی باشتر بڵاوبكرێته‌وه. لایه‌نێكی دیكه‌ش پرسی ئابوورییه كه كاریگه‌ریی زۆری هه‌یه.
*كه‌واته هه‌رێمی كوردستان ئێستا به‌تایبه‌ت پێویستی به داڕشتن و ده‌ركردنی یاسای نوێ له چ بوارێكدا هه‌یه؟
-پێویستمان به ده‌ركردنی یاسای نوێیه له‌هه‌موو بواره‌كاندا، به‌داخه‌وه له‌چه‌ندین بواردا ئێستاش كار به یاساكانی چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وپێش ده‌كه‌ین. بۆیه ئێستا جگه له‌وه‌ی پێویستمان به ده‌ركردنی چه‌ندین یاسای نوێیه، له‌هه‌مانكاتدا پێویستمان به هه‌مواركردنه‌وه‌ی چه‌ندین یاسای دیكه‌ش هه‌یه كه رۆژانه كاریان پێده‌كرێت، گرنگه كار له‌سه‌ر ده‌ركردنی ئه‌و یاسایانه بكه‌ین كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر باشتر رێكخستنه‌وه‌ی شه‌قام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌یه، شه‌قام كێیه؟ شه‌قام خه‌ڵكه، خه‌ڵك كێیه؟ خه‌ڵك هه‌موو چین و توێژه‌كانه، كه هه‌ریه‌ك له‌وانه تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه. واته پێویستمان به یاسای نوێ و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكانه بۆ باشتر رێكخستنه‌وه‌ی هه‌موو بوار و كاروباره‌كانی رۆژانه. بۆ ئه‌وه‌ی له‌هیچ بوارێكدا هه‌ست به غیابی یاسا نه‌كرێت.
*پرسێكی گرنگ، ئارامی و ئاسایشی سلێمانییه، ئێستا ئارامی و ئاسایش له سلێمانی له چ ئاستێكدایه؟
-ئارامی و ئاسایش له سلێمانی له ئاستێكی زۆرباشدایه، هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به به‌رده‌وامی له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركدان، خۆشبه‌ختانه ئارامی و ئاسایش به‌ته‌واوی پارێزراوه، دیاره لێره و له‌وێ تاوان و رووداوی جۆراو جۆر رووده‌ده‌ن، كه زۆربه‌یان هۆكاری خۆیان هه‌یه، ده‌توانم بڵێم خۆشبه‌ختانه ئێستا هیچ مه‌ترسییه‌كی ئه‌منی نییه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئارامی و ئاسایشێكی به‌رچاو دابینكراوه‌و شار‌و ده‌وروبه‌ری، هه‌مووی ئارامه.
*به‌ڵام هه‌ندێك رووداو و تاوان به‌تایبه‌ت له‌ماوه‌ی رابردوودا له سنووری سلێمانی روویانداوه كه بوونه‌ته مایه‌ی پرسیار لای هاووڵاتیان، تێڕوانینت له‌مباره‌یه‌وه چییه؟
-هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وام له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان، به‌ڵام ده‌مه‌وێت به‌ڕاشكاوی ئه‌وه بڵێم كه‌پێویستمان به‌ڕێكخستنه‌وه‌ی یاساكان هه‌یه، پێویستمان به‌وه‌یه به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ هۆكاره‌كانی تاوان و جۆری تاوانه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ش بكه‌ین كه تاوان ده‌كه‌ن، پێویستمان به‌وه‌یه له‌ناو زیندان و له ده‌ره‌وه‌ی زیندانیش به‌رده‌وام چاودێری ئه‌و كه‌سانه بكه‌ین و له‌ڕێگه‌ی توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی له‌تاوان دووربخرێنه‌وه‌و ببن به‌كه‌سێكی ئاسایی له‌ناو كۆمه‌ڵگه. پێویستمان به‌وه‌یه وردتر كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسا بكه‌ین، پێش بڕیاردان هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دواداچوون بۆ ئه‌نجامی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان بكه‌ین، به‌تایبه‌ت له پرسی لێبووردنی گشتیدا.
*له‌و زیندانانه‌ی كه ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، كار له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه ده‌كرێت؟
-به‌داخه‌وه..
*ئێوه چ هه‌ماهه‌نگییه‌كتان هه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه بكرێت؟
-ئێمه چه‌ندینجار په‌یامی خۆمان گه‌یاندووه.
*په‌یوه‌ندیی و هه‌ماهه‌نگیتان له‌گه‌ڵ داموده‌زگا یاساییه‌كان و پۆلیس و هێزه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ له چ ئاستێكدایه؟
-له‌گه‌ڵ دادگا‌و پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كی زۆرباشمان هه‌یه، ئێمه به‌بێ پرسی دادوه‌ر و دادگا هیچ كارێك ناكه‌ین، بۆ هه‌ر رووداوێكیش ئه‌گه‌ر زانیاریی پێشوه‌ختیشمان هه‌بێت، ئێمه پێشتر دادوه‌ر ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وكات به‌پێی ئه‌و ماده یاساییه‌ی كه دادوه‌ر ده‌ستنیشانی ده‌كات، مامه‌ڵه ده‌كه‌ین و كاره‌كانی خۆمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین. كاری ئێمه‌ش دیاره چه‌ند بوارێكی گرنگ ده‌گرێته‌وه وه‌كو پاراستنی ئارامی و ئاسایش، روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر، به‌دواداچوون بۆ تاوانی سیخوڕی، روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر، پاراستنی شوێنه‌وار، رێگه‌گرتن له‌ساخته‌كاریی، به‌دواداچوون بۆ تاوانه گه‌وره‌كان و تاوانی رێكخراو، پارێزگاریكردن له‌هه‌ندێك شوێنی گرنگ وه‌كو به‌نداوه‌كان و كونسوڵخانه‌كان، ئه‌مانه ئه‌ركی ئاسایشن. ئێمه رۆژانه كاروباره‌كانمان به‌پێی یاسا‌و به‌هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ دادگا، پۆلیس، هێزه ئه‌منییه‌كان، لیژنه‌ی قایمقامییه‌ت، پارێزگا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منیی پارێزگا، راده‌په‌ڕێنین.
*تاچه‌ند پێویسته ئاسایش به‌رده‌وام له خۆڕێكخستنه‌وه‌دا بێت؟
-هه‌موو كاتێك پێویستمان به خۆڕێكخستنه‌وه هه‌یه، بۆیه به به‌رده‌وامی خۆمان رێكده‌خه‌ینه‌وه، خۆشبه‌ختانه ئێستا هێزی باش و توانای باشمان هه‌یه له‌ڕووی مه‌شق و راهێنان و تیۆرییه‌وه، كاره‌كان زۆر به‌باشی جێبه‌جێده‌كرێن. بۆیه لێره‌وه سوپاسی به‌ڕێز كاك د.خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ده‌كه‌م كه هه‌میشه‌و به به‌رده‌وامی رێنمایی ده‌دات به‌هێزه‌كان و ئامۆژگاریمان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كاره‌كانمان به شێوازێكی یاسایی و سیستماتیك به‌ڕێوه‌بچێت. ئه‌و بۆشایی و كه‌موكورتییانه‌ی كه هه‌مانه بۆمان پڕده‌كاته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كاره‌كانمان به‌باشی جێبه‌جێبكه‌ین.
*له‌لێدوانێكی پێشتردا ئاماژه‌ت به‌وه‌دا بوو ״ئارامیی سلێمانی هێڵی سووره״، له بواری كرده‌ییدا تاچه‌ند كار له‌سه‌ر ئه‌مه كراوه؟
-ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه ئارامیی سلێمانی هێڵی سووره و به‌زاندنی ئه‌و هێڵه به‌هیچ جۆرێك قابیلی قبووڵكردن نییه، به‌هه‌موو جۆرێكیش كار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه گرنگه ده‌كه‌ین، به‌ڕاشكاوی ده‌یڵێم ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ئارامیی سلێمانی تێكبدات، به‌هیچ جۆرێك لێی قبووڵ ناكه‌ین و ئێمه رووبه‌ڕووی یاسای ده‌كه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سزای یاسایی بدرێت. چونكه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك پێویستیان به ئارامی و ئاسایش و ژیان و گوزه‌رانی خۆش و باش هه‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێمه لێره‌ین، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تر به‌هه‌ماهه‌نگی، كاری ته‌واو له‌سه‌ر پاراستنی ئارامی و ئاسایش، پاراستنی سه‌رو ماڵی هاووڵاتیان ده‌كه‌ین.
هێزه‌كانی ئێمه به شه‌وو به‌ڕۆژ، به‌به‌رده‌وامی له ئه‌ركدان و كاره‌كانی خۆیان جێبه‌جێده‌كه‌ن، واته 24 سه‌عات ئێمه له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌ركداین.
*بۆ پرسی پاراستنی ئارامی و ئاسایش تاچه‌ند پێویسته ئه‌م پرسه گرنگه له ململانێی سیاسی و میدیایی دووربخه‌ینه‌وه؟
-زۆر پێویسته، به‌ڕاستی ئه‌مه پرس و بابه‌تێكی گرنگه، ئیشی ئێمه جیایه، ئیشی میدیا جیایه، ئه‌وه‌ی كه پێویست ده‌كات ئێمه پێیان ده‌ڵێین، باشتر و پێویسته وه‌كو خۆی بڵاویان بكه‌نه‌وه و وه‌كو خۆی بیگه‌یه‌نن، نه‌چن یان گه‌وره‌ی بكه‌ن، یان ناشیرینی بكه‌ن، یان تانه‌ی لێبده‌ن، چونكه ئیشه‌كه‌ی ئێمه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی به دادگا‌و به سه‌رووی خۆمانه‌وه هه‌یه. نابێت میدیا له‌سه‌ر بابه‌تی بێبنه‌ماو به‌ویستی خۆی، كاره‌كان له ئێمه تێكبدات.
*بۆ پرسێكی له‌مجۆره ئێوه له ده‌زگای ئاسایش چۆن مامه‌ڵه ده‌كه‌ن؟
-ئێمه سكاڵامان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵانه تۆمار كردووه كه بابه‌تی ناڕاست له‌سه‌ر ده‌زگای ئاسایش بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و داوای قه‌ره‌بوویان لێده‌كه‌ین. ده‌بێت ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌یڵێن بیسه‌لمێنن، ئێمه پابه‌ند ده‌بین به بڕیاری دادگا‌و یاساوه.
*بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك تا چه‌ند هاوكاری ده‌زگاكانی ئاسایشن و هه‌ماهه‌نگیتان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن؟
-زۆر سوپاسی هه‌م كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، هه‌م كلتووری كوردی ده‌كه‌م، به‌ڕاستی خه‌ڵك وڵات و نیشتمان و ماڵ و حاڵ و گوزه‌رانی خۆی خۆشده‌وێت، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی رۆژانه جاری وا هه‌یه خه‌ڵك له په‌رۆشی خۆیه‌وه رێگه‌یه‌كی زۆر دوور ده‌بڕێت و دێت زانیارییه‌كمان ده‌داتێ، یان كه گوێی له بابه‌تێك ده‌بێت، یان گومانی له شتێك هه‌یه، په‌یوه‌ندیی ده‌كات به ژماره‌كانمانه‌وه، یان به ئه‌فسه‌ر و كارمه‌نده‌كانمان، یان به ژماره 106 -ه‌وه. ئه‌وه‌ی كه ئه‌و لێی به‌گومانه، یان هه‌ستی پێده‌كات، زانیاریمان له‌باره‌یه‌وه پێده‌دات، ئێمه‌ش ده‌ستبه‌جێ كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین. دیاره بۆ پاراستنی نهێنی ئه‌و كه‌سایه‌تییه، هه‌موو جارێك ئێمه وتوومانه وه‌كو گیانی خۆمان و چاوی خۆمان ده‌یپارێزین، هه‌ر كه‌سێك زانیارییه‌ك ده‌دات به‌ئێمه، له‌لایه‌ن ده‌زگاكه‌مانه‌وه نهێنییه‌كه‌ی به‌ته‌واوی پارێزراوه، خۆشی پارێزراوه و زانیارییه‌كه‌شی پارێزراوه، به‌ڕاستی خه‌ڵك به په‌رۆشه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر دیارده‌یه‌كی ناشیرین ببینێت بیگه‌یه‌نێت به ئێمه. ئێمه‌ش متمانه‌ی ته‌واومان لای خه‌ڵك دروستكردووه. به‌خۆشحاڵییه‌وه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك متمانه‌ی ته‌واویان به ده‌زگای ئاسایش هه‌یه‌و رۆژانه زانیاریمان ده‌ده‌نێ. ئه‌مه‌ش بابه‌تێكی گرنگه‌و ئێمه زۆر سوپاسی هاووڵاتیان ده‌كه‌ین كه په‌رۆشی نیشتمانی خۆیانن. ده‌توانم ئه‌وه‌ش بڵێم په‌یوه‌ندیی پته‌وی نێوان ده‌زگای ئاسایش و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك یه‌كێكه له‌هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی پاراستنی ئارامی و ئاسایش.
*واته ئاسایش هی هه‌مووانه و بۆ هه‌مووانه..
-به‌دڵنیاییه‌وه وایه، لێره‌دا ده‌مه‌وێت باسی بابه‌تێكی گرنگ بكه‌م، به‌داخه‌وه هه‌ندێك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن تێكه‌ڵاوییه‌كیان دروستكردووه له‌نێوان ئاسایشی ئێمه‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی وڵاتانی تر، بۆ نموونه به ده‌زگای ئه‌منیی وڵاتێك ده‌ڵێن؛ ئاسایش، ئه‌مه وانییه، ئاسایش هه‌ر هی ئێمه‌یه، ناوی ئاسایش هی هه‌رێمی كوردستانه و هی كورده، ده‌زگای وڵاتانی تر هه‌ریه‌كه‌و ناوی خۆیان هه‌یه، پێویسته به‌ناوی خۆی، ناویان بهێنرێت، به‌ڵام ئێره ئاسایشه، ئاسایش له خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ر و وڵاتپارێزو دڵسۆز پێكهاتووه. له پێشمه‌رگه‌ی دێرین و رێكخستنی دێرین و كه‌سوكاری شه‌هیدو كه‌سوكاری ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه نیشتمانپه‌روه‌رن و په‌رۆشی خزمه‌تكردنی وڵاتن، پێكهاتووه. ده‌زگای ئاسایش له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسی پێكنه‌هێنراوه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش كار ناكات، به‌ڵكو به‌پێی یاسا و له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هه‌موولایه‌ك، پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هه‌موو خه‌ڵك و چین و توێژ‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌بێ جیاوازی كار ده‌كات. ئامانجی سه‌رجه‌م كاره‌كانیشمان پاراستنی سه‌رو ماڵ و ئارامی و ئاسایشی هه‌موولایه‌كه.
له‌چوارچێوه‌ی یاساشدا رێز له‌هه‌موو چالاكی و بیروبۆچوونێك ده‌گرین.
PUKmedia / كوردستانی نوێ / دیداری، هه‌ڵكه‌وت زه‌نگه‌نه
هەواڵی زیاتر
-
دوای بەربانگ سلێمانی ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕێت
03:55 PM - 2024-03-19 -
باندێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
01:13 PM - 2024-03-19 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە شوان کەریم کابان
12:45 PM - 2024-03-19 -
ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە
03:50 PM - 2024-03-18
ئەمانەش ببینە
یەکێتی دوو لیژنەی گرنگ لەنەینەوا وەردەگرێت
10:59 AM - 2024-03-19
وتەبێژ: یەکێتی پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان
11:06 PM - 2024-03-18
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یه‌كێتی داوای دابه‌شكردنی ده‌كات
04:50 PM - 2024-03-18
تیمی یەكێتی لەحكومەت: داوای دابەشكردنی مووچەمان كردووە
12:58 PM - 2024-03-18
زۆرترین خوێنراو
-
باندێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
کوردستان 01:13 PM - 2024-03-19 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە شوان کەریم کابان
کوردستان 12:45 PM - 2024-03-19 -
دادگای فیدراڵی تەئکید لەجێبەجێکردنی بڕیارەکانی دەکاتەوە
عیراق 11:58 AM - 2024-03-19 -
یەکێتی دوو لیژنەی گرنگ لەنەینەوا وەردەگرێت
کوردستان 10:59 AM - 2024-03-19 -
وتەبێژ: یەکێتی پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان
کوردستان 11:06 PM - 2024-03-18 -
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یه‌كێتی داوای دابه‌شكردنی ده‌كات
کوردستان 04:50 PM - 2024-03-18 -
ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە
کوردستان 03:50 PM - 2024-03-18 -
بۆچی هاوبەشیی ستراتیژیی ئەمریکا و عێراق گرنگە
بیروڕا 03:44 PM - 2024-03-18