فۆرد ئیسكه‌یپی نوێ جیاوازه
هەمەرەنگ 10:06 AM - 2019-04-30.
كۆمپانیای فۆردی ئه‌مریكی نوێترین ئۆتۆمبێلی خۆی له جۆری ئیسكه‌یپ به‌رهه‌مهێنا و له‌ڕووی میكانیكی و قه‌باره‌وه ته‌واو له نه‌وه‌كانی پێش خۆی جیاوازه.
كۆمپانیای فۆرد بۆ نه‌وه‌ی چواره‌می فۆرد ئیسكه‌یپ گرنگی زۆری به ئیسراحه‌تی شۆفێر و سه‌رنشینان و توانای ئۆتۆمبێله‌كه داوه، كه وا بڕیاره له پایزی ئه‌مساڵدا ئیسكه‌یپی مۆدێل 2020 بخاته بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه، ئه‌م ئۆتۆمبێله له ڕووی ده‌ره‌وه و نه‌وه‌وه له نه‌وه‌كانی پێشخۆی گه‌وره‌تره،،ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ده‌توانێت 1000 لیتر شمه‌ك هه‌ڵبگرێت، ئه‌مه‌ش كاتێك كوشنی دووه‌می ده‌نوشتێته‌وه.
له ڕووی پێشه‌وه‌ی فۆرد ئیسكه‌یپ هاوشێوه‌ی پێشی فۆرد فۆكه‌سه، له به‌شی ناوه‌وه‌شی شاشه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌ی بۆ دانراوه كه قه‌باره‌كه‌ی 8 ئینجه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی شاشه‌یه‌كی تری له بری شاشه‌ی هێماكان به قه‌باره‌ی 12.3 ئینج بۆ دانراوه.
له ڕووی میكانیكه‌وه فۆرد ئیسكه‌یپ 2020 خاوه‌ن بزوێنه‌رێكی چوار بستۆنی نوێیه، كه له‌جۆری (ئیكۆپۆسته)، بزوێنه‌ره‌كه له جۆره‌كانی 1.5 لیتر و 2 لیتره، كه توانیان له نێوان 180 بۆ250 ئه‌سپدایه به خێرایی سوڕانه‌وه‌ی 240 و 372 نیوتن/مه‌تره، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بزوێنه‌ره‌كه‌ی له جۆری هه‌جینه ( بزوێنه‌رێ كی نوێیه كه له بزوێنه‌رێكی ئاسایی و كاره‌بایی پێكدێت و توانایه‌كی زۆر به ئۆتۆمبێله‌كه ده‌به‌خشێت و توانای چه‌ند هێنده زیاد ده‌كات).
بزوێنه‌ره كاره‌باییه‌كه توانای 198 ئه‌سپی تر ده‌دات به ئۆتۆمبێله‌كه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر ئه‌م بزوێنه‌ره كار ده‌كات، به‌ڵام كاتیك خێرایی ئۆتۆمبێله‌كه گه‌یشته 136 كیلۆ مه‌تر له سه‌عاتێكدا،ئه‌وا بزوێنه‌ری سوته‌مه‌نیه‌كه‌ش ده‌كه‌وێته كار.
ئه‌م ئۆتۆمبێله هێشتا نرخی دیاری نه‌كراوه و له ڕابردووش‌دا توانیویه‌تی جه‌ماوه‌رێكی زۆر بۆخۆی ڕابكێشێت.
PUKmedia و/گۆران قادر
سه‌رچاوه: الامارات الیوم
هەواڵی زیاتر
-
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27 -
خانمی یەکەمی عیراق چوار ئۆتۆمبیلی بەخشییە ماڵی بەساڵاچوان و خانەکانی منداڵانی سلێمانی
07:00 PM - 2024-03-26
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
01:06 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27 -
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
کوردستان 01:06 PM - 2024-03-27 -
سودانی له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی لیژنه‌یه‌ك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان پێكده‌هێنێت
کوردستان 11:35 AM - 2024-03-27