riklam

توخوا ئه‌وه‌ جوابه‌؟

بابەتی گۆڕاو 02:00 PM - 2019-04-29
.

.

توخوا ئه‌وه‌ جوابه‌؟

فه‌رهاد: كه‌ى ئه‌توانم بتبینم؟
شیرین: هه‌موو رۆژێ له‌ ئینستاگرامدا.
**
رۆژنامه‌: قوربان ئه‌م وه‌زعه‌ ئه‌گاته‌ كوێ؟
مه‌سئول: بابزانین چۆن ئه‌بێ.
**
خریج: تۆبڵێ ى ته‌عینات بكرێته‌وه‌؟
وه‌زیر: هیوادارم.
**
هاووڵاتى: ئه‌ى باشه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێك پاره‌كه‌ى پێ هه‌ڵنه‌سووڕا چى بكات؟
راوێژكار: ته‌حه‌مول.
**
كڕیار: ئه‌و سه‌لـلاجه‌یه‌ى پێت فرۆشتم گڵۆپى تیا نى یه‌ كوڕى باش.
پێشانگه‌ى پێشڕه‌و: قه‌ى چێكا.. لۆكزێكى تێكه‌.
**
یه‌كه‌م: بۆ كۆنگره‌ به‌ ته‌ماى چین؟
دووه‌م: به‌ ته‌ماى خوا.
**
ژن: به‌ ره‌ئى تۆ بۆ نه‌ورۆز چى له‌به‌ركه‌م؟
مێرد: شیعره‌كه‌ى پیره‌مێرد.
**
هه‌واڵساز: ئه‌مڕۆ هیچ خه‌به‌رێك نى یه‌ چى بكه‌ین؟
سه‌رنووسه‌ر: بیكه‌ن به‌ خه‌به‌ر.
**
سایه‌ق: كه‌ى ئه‌و جادانه‌ چاك ئه‌كه‌نه‌وه‌ قوربان؟
مرور: كه‌ قایشت به‌ست.
**
سكرتێر: خه‌ڵكه‌كه‌ زۆر زۆر بێزارن له‌م وه‌زعه‌. فه‌رمانت چى یه‌؟
حكومه‌ت: سێ رۆژ بكه‌ن به‌ عوتڵه‌.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket