riklam

نه‌خێر.. هه‌ر

بابەتی گۆڕاو 02:06 PM - 2019-04-28
.

.

نه‌خێر.. هه‌ر

ـ بیستوومه‌ ئه‌ڵێن رۆشنبیرێكى زۆر موهیمه‌.
× نه‌خێر موهیمى چى؟! هه‌ر ملپێچێكى كردۆته‌ ملى.
*****
ـ قه‌ناعه‌تم وایه‌ ئه‌و مه‌سئوله‌ زۆر پیاوه‌.
× نه‌خێر.. هه‌ر نێره‌ و هیچى تر.
*****
ـ وابزانم ئه‌مساڵ سیمینارى فكرییتان زۆر كردووه‌.
× نه‌خێر.. هه‌ر فێستیڤاڵى عه‌شایه‌رى.
*****
ـ ئه‌ڵێن كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆتان زۆر چاره‌نووسى یه‌.
× نه‌خێر.. هه‌ر عه‌ینه‌ن ئه‌وانه‌ى پێشووه‌، موجامه‌له‌یه‌ و ته‌واو.
*****
ـ راست ئه‌كه‌ن گوایه‌ ئه‌و مامۆستایه‌ ته‌عه‌دا له‌ هه‌موو كه‌س ئه‌كات؟
ـ نه‌خێر نه‌وه‌ڵـڵا.. هه‌ر له‌ ته‌له‌به‌كانى خۆى.
*****
ـ ئه‌و ئه‌شیعه‌ ته‌نوورییه‌ى بۆت نووسیم زه‌روره‌؟
× نه‌خێر.. هه‌ر بۆ ئه‌وه‌یه‌ مه‌شغوڵت بكه‌م.
*****
ـ ئێوه‌ ئیحتیرامى ره‌ئى یه‌كتر ئه‌گرن؟
× نه‌خێر.. هه‌ر هى بێگانه‌.
******
ـ به‌له‌دێ هه‌موو شوێنێ ئه‌كات به‌ گه‌راج؟
× نه‌خێر.. هه‌ر بینا دێرینه‌كانى شار.
*****
ـ ئه‌م كورده‌ له‌ هه‌موو موناسه‌به‌تێكدا هه‌ڵده‌په‌ڕێ؟
× نه‌خێر.. هه‌ر له‌ شایى و نه‌ورۆز و ئینتیخابات و سه‌یران و چله‌ و ته‌خه‌ڕوج و خه‌ته‌نه‌سووران و یادى هه‌ڵه‌بجه‌ و نۆبه‌ره‌ى گه‌ڵامێو و نه‌مانى پاشه‌كه‌وت و فێستیڤاڵى گه‌لاوێژ و قردێله‌بڕینى مه‌شروع و میهره‌جانى مه‌وله‌وى و دواخستنى ئیمتیحان و ساڵڕۆژى ریفراندۆم و هاتنى پاره‌كه‌ى به‌غدا و گه‌ڕانه‌وه‌ى حاجى و هه‌ڵبژاردنى شاجوان و رۆژى جلى كوردى و پێشوازى له‌ میوانى ئه‌جنه‌بى و ته‌كلیفى مه‌سئول و...

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket