riklam

خۆم و به‌گم

بابەتی گۆڕاو 02:27 PM - 2019-04-27
.

.

خۆم و به‌گم

خۆم: به‌گم موشكلیه‌ى من ئه‌وه‌یه‌ جه‌نابت زوو زوو ئه‌گۆڕێ ى.
به‌گم: موشكیله‌ى منیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تۆ قه‌ت ناگۆڕێ ى.
*****
خۆم: ئه‌زانى به‌گم دنیا هه‌رگیز به‌ دڵى من نه‌بووه‌؟
به‌گم: ئینجا چاوى ده‌رئه‌هات. تۆش هه‌رگیز به‌ دڵى دنیا مه‌به‌.
*****
خۆم: قوربان جه‌نابت كه‌ ئه‌ڕۆى ئه‌ڵێ ى شتێكم لێ ون بووه‌.
به‌گم: تۆش كه‌ ئه‌ڕۆى وائه‌زانم گسكه‌ كاره‌باییه‌كه‌یان كوژاندۆته‌وه‌.
*****
به‌گم: من نیوه‌ى عومرم به‌دواى حه‌قیقه‌تدا گه‌ڕاوم.
خۆم: منیش به‌دواى گۆره‌وییه‌كانمدا.
*****
خۆم: به‌ ئه‌قڵى جه‌نابت ئه‌م فكره‌یه‌م له‌ كوێ بۆ هاتووه‌؟
به‌گم: له‌ ئاوده‌ستا.
*****
خۆم: زۆر ئه‌ترسم حیزبه‌كان رێك نه‌كه‌ون.
به‌گم: من زۆر ئه‌ترسم رێك بكه‌ون.
*****
خۆم: مه‌سئول هه‌یه‌ دڵ ئه‌شكێنێ.
به‌گم: هه‌شه‌ كه‌رامه‌ت.
*****
به‌گم: ره‌سمێكى (چۆمسكى)م خسته‌ فه‌یسبوكه‌وه‌.
خۆم: منیش هى مه‌نجه‌ڵێ یاپراخ.
*****
خۆم: قوربان بۆچى ئه‌مخه‌یته‌ به‌شى عیلاقاته‌وه‌؟
به‌گم: بۆ ئه‌وه‌ى عیلاقه‌ى هیچت نه‌بێ.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket