كاری یاسا چییه ؟
بیروڕا 02:16 PM - 2019-04-27.
به‌و پێیه‌ی مرۆڤ كائینێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه و ناتوانێت به‌ته‌نها بژیت، گه‌ر ته‌نهاو دووره په‌رێزیش بێت ناتوانێت پێداویستیه‌كانی ژیانی خۆی دابین بكات، كه‌وابوو دواجار ناچاره له كۆمه‌ڵگه‌دا ژیان به‌رێته‌سه‌ر و به‌ركه‌وته‌ی جیاوازی هه‌بێت له‌گه‌ڵ تاكه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه‌دا. سروشتی مرۆڤیش وایه ئه‌نانی وخۆپه‌رسته‌و هه‌میشه له هه‌وڵی به‌دیهێنانی ئاوات و ئاره‌زووه‌كانیدایه‌و حوببی زاتییش به چه‌شنێك زاڵه تیایدا به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی ده‌خاته پیش به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌وه‌و زۆرجار مافی چوارده‌وره‌كه‌شی ده‌خوات له‌پێناو گه‌یشتن به ئاره‌زووه‌كانیدا. به‌مجۆره مرۆڤه‌كان به‌رده‌وام دوچاری دژیه‌كی و نه‌گونجان ده‌بنه‌وه. به‌مه‌ش پشێوی و فه‌وزا و پێكدادان دروست ده‌بێت له نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا. هه‌رچه‌نده به‌ها باڵا ئه‌خلاقیه‌كان ڕێگری ده‌كه‌ن له‌وه‌ی مرۆڤ له پێناو گه‌یشتن به ئاوات و ئاره‌زووه‌كانی مافی ئه‌وانی دی بخوات و سنوور ببه‌زێنێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌خلاق سزایه‌كی ماددی دیاریكراوی له‌گه‌ڵ نییه بۆ كه‌سێك كه پابه‌ند نه‌بێت به پرنسیپه‌كانیه‌وه‌و سنوری ئه‌وانی دی ببه‌زێنێت. هه‌ر بۆیه ده‌وڵه‌ت ناچاره په‌نابه‌رێته به‌ر میكانیزمێكی گونجاو كه سنورێك بۆ كاره‌كانی مرۆڤ دابنێت و ژیانی هاوڵاتیان ڕێكبخات. ئه‌و میكانیزمه‌ش یاسایه كه به‌پێی ڕێسا دیاریكراوه‌كانی په‌یوه‌ندی نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه ڕێكده‌خات و سنورێك بۆ ئازادی هاوڵاتیان داده‌نێت تا ڕێگری بكات له دروست بونی پشێوی و نا ئارامی له كۆمه‌ڵگه‌دا و سزای ئه‌و كه‌سه‌ش ده‌دات كه پابه‌ند نه‌بێت به ڕێسا یاساییه‌كانه‌وه. ده‌كرێت بڵێین بوونی سزا له یاساكاندا خاڵێكی جه‌وهه‌رییه كه هێز به یاسا ده‌به‌خشێت و هاوڵاتیان ناچار ده‌كات پابه‌ند بن پێوه‌ی. له هه‌مان كاتدا خاڵێكی جیاكه‌ره‌وه‌یه له نێوان ئه‌خلاق و یاسادا. به جۆرێك به‌ها باڵا ئه‌خلاقیه‌كان سزای مادییان له‌گه‌ڵ نییه بۆ كه‌سێك كه پابه‌ند نه‌بێت پێوه‌ی، ڕه‌نگه كارێكی دزێو و نه‌شیاو ئازاری ویژدانی كه‌سه‌كه بدات، به‌ڵام ئه‌م سزا مه‌عنه‌وییه شاراوه‌یه ماف بۆ سته‌ملێكراو ناگێڕێته‌وه. هه‌ڵبه‌ت نابێ ڕۆڵی دین و به‌ها ئه‌خلاقییه‌كان نه‌دیو بگرین له ئاڕاسته‌كردنی مرۆڤ و هه‌ڵنانیان به‌ره‌و كاری باش، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا ئه‌خلاق سزای مادی له‌گه‌ڵ نییه و سزای دینیش هه‌ڵگیراوه بۆ دواڕۆژ و ئاخیره‌ت. جگه له‌وه‌ی كه‌م نین ئه‌و مرۆڤانه‌ی بڕوایان به دین نییه. كه‌واته ته‌نها میكانیزمێك بۆ سه‌قامگیركردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ڕایكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان و ڕێكخستنی ماف و ئه‌ركی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه یاسایه.
یاسا ڕێكخه‌ری په‌یوه‌ندی نێوان هاوڵاتییانه‌و په‌یوه‌ندی نێوان هاوڵاتی و ده‌وڵه‌تیش هه‌ر یاسا دیاری ده‌كرێت و ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتانیش یاسا ڕێكیده‌خات.
ئه‌وه‌ی تا چه‌ند هاوڵاتی ڕێز له اسا ده‌گرێت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له وڵات‌دا تا چه‌ند یاسا به یه‌كسانی جێبه‌جێ ده‌كرێت به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا. شتێكی به‌دیهی و ڕوونه مرۆڤ خۆشیی له شتێك نایه‌ت سنوری ئازادییه‌كانی لێ ته‌سك بكاته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر هاوڵاتی هه‌ستی كرد یاسا به‌سه‌ر هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌وكات ئاماده‌یه ڕێز له ڕێساكانی بگرێت. به‌ڵام كاتێك له‌لایه‌كه‌وه یاساكانی وڵات ته‌نها به‌سه‌ر چینێكی دیاریكراوی كۆمه‌ڵگه‌دا جێبه‌جێ بكرێت و له‌لایه‌كی تره‌وه فه‌سادی ئیداری سه‌جه‌م داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت بگرێته‌وه، ئه‌وكات هاوڵاتی ڕق له یاسا هه‌ڵده‌گرێت و به‌مه‌ش یاسای دارستان ”قانون الغابه” دێته كایه‌وه كه به‌هێزه‌كان تیایدا لاوازه‌كان ده‌خۆن. له‌كۆتاییدا هاوڵاتیش ڕێز له‌یاساكان ناگرێت. وه‌ك كامۆ ده‌ڵێت” كاتێك نادادپه‌روه‌ری ده‌بێته یاسا، یاخیبوون ده‌بێته ئه‌رك”.
كه‌واته یاسا كاتێك به‌ته‌واوی ئه‌دای وه‌زیفه‌ی خۆی ده‌كات كه به‌شێوه‌كی یه‌كسان و بێ جیاوازی به سه‌ر هاوڵاتیاندا جێبه‌جێ بكرێت.
نوسینی/ پارێزه‌ر.. هه‌ڵكه‌وت عه‌لی ساڵح
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17