riklam

سلێمانی.. چه‌ند چالاكییه‌كی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ئەدەب وهونەر 01:57 PM - 2019-04-27
.

.

له‌ ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی چه‌ند چالاكییه‌كی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و کۆنسێرت له‌ چه‌ند شوێنێكی جیاواز به‌ به‌بەشداری ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ و موزیکژەن و شاعیران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

چالاکییەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بەڕێوە دەچن:

 

سبه‌ینێ یه‌ك شه‌ممه‌ 28-4-2019 رێكخراوی به‌هره‌مه‌ند بۆ هۆشیاری منداڵان به‌ هاوكاری سه‌نته‌ری هاوبه‌شی لوڕ كۆنسێرتێكی گۆرانی بۆ هونه‌رمه‌ندان ( ئیلیاس جۆڵا، ژینا سه‌قزی و سروه‌ و ئۆشین و ئامینه‌ ) سازده‌كات، كه‌ سه‌عات 5 و 30 ده‌قیقه‌ی ئێواره‌ له‌ هۆڵی رۆشنبیری به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

6.jpg

رۆژی 30-4-2019 بەشی موزیکی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی کۆنسێرتی ساڵانەی خۆی سازدەکات، کۆنسێرتەکە سەعات ٥ی ئێوارە لە تەلاری هونەر بەڕێوەچوو.

6.jpg

هاوكات رۆژی 30-4-2019 رێكخراوی شنه‌بای خاك ئاهه‌نگێكی شیعر و گۆرانی و مه‌زیك سازده‌كات بۆ چه‌ند هونه‌رمه‌ند و شاعیرێك، به‌مه‌به‌ستی ناساندنی رێكخراوه‌كه‌یان، كه‌ سه‌عات 4ی ئێواره‌ له‌ كافێ نێتی ئه‌منه‌سوره‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

58441116_218562615770032_2951594533327994880_o.jpg

رۆژی 1-5-2019 شه‌ممه‌ كۆنسێرتێكی موزیك به‌ ناونیشانی ( ناڵه‌ی تار ) بۆ هونه‌رمه‌ندان ( دانا محێدین و جه‌نگین جه‌مال و سۆما سالار ) سازده‌كرێت، كه‌ كۆنسێرته‌كه‌ سه‌عات 6ی ئێواره‌ له‌ سینه‌ما سالم به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

5.jpg

هه‌ر هه‌مان رۆژ كۆنسێرتێكی گۆرانی و موزیك به‌ به‌شداری رێناس وریا و ڤیلیا شوان به‌ هاوكاری وه‌زراه‌تی رۆشنبیری سازده‌كرێت، كه‌ كۆنسێرته‌كه‌ سه‌عات 5ی ئێواره‌ له‌ هۆڵی ته‌وار به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

58419560_1098069610372933_4328978368922910720_n.jpg

 

 


PUKmedia تایبه‌ت

 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket