riklam

ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی پیرۆزبایی یادی 43 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 11:42 PM - 2019-04-25
.

.

ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی په‌یامێكی پیرۆزبایی بۆ یادی 43 ساڵه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران ده‌نێرێت.


ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

ئەنجومەنی ناوەندی یادی ٤٣ ساڵەی دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكاران بەرز رادەگرێت


هەڤاڵان سكرتێر و سكرتارییەت و ئەندامانی كۆمەڵەی خوێندكاران

بابەت / پیرۆزبایی

سڵاوی خەبات و زانست...

بەبۆنەی (٤٣) یەمین ساڵەی دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستانەوە ، بەناوی سكرتارییەت و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندییەوە جوانترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەكەین.

كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە لە خەباتی شاخ و لە خەباتی مەدەنیشدا لە دوای راپەرینی 1991 رۆڵێكی ئیجگار گەورەو مەزنی هەبووە لە خزمەتكردن بەخوێندكاران و قوتابیان و سێكتەری پەروەردە و خوێندنی باڵا و زانکۆ و پەیمانگاکان و بواری رێكخراوەیی، بەپێی بارودۆخەكان خاوەنی پرۆژەی تایبەتی خۆی بووە بۆ خزمەتی خوێندكاران و ئاستی زانستی لە هەرێمی كوردستان.

ئەندامانی ئەم رێكخراوە نمونەی كادیر و كەسانی دڵسۆز و نیشتیمان پەروەرن، مێژوویش گەواهیدەرە كە لەناو بەندینخانەكانی رژێمی بەعس نمونەی خۆراگری و بەرخودان بوون لە پێناوی خەباتی رزگاریخوازی گەلەكەمان و جێی شانازی نەوەكانی ئێستا و داهاتوون.

كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان خوێندنگایەك بووە بۆ پێگەیاندنی كەسانی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەر و سیاسەتمەداران، دیارترینی كەسایەتیەكان رۆژانێك لەم رێكخراوە خەباتیان كردووە، لێرەوە سڵاو و رێز دەنێرین بۆ سكرتێر و سكرتاریەت و كادیر دێرینەكانی خوێندكاران و هەموو ئەوانەی كە رۆژگارێك لەم رێكخراوە خزمەتیان كردووە.

هەر وەك چۆن كۆمەڵەی خوێندكاران لە مێژووی خەباتی رزگاریخوازی گەلەكەماندا خاوەنی شانازییەكانن و رۆڵ و كاریگەری مەزنی هەبووە، لەم چەند ساڵەی رابردوویش سەرەڕای بوونی چەندین قەیران بەتایبەتی قەیرانی دارایی و بایكۆتی ناوەندەكانی خوێندن هەوڵ و فشارەكانتان بۆ چارەسەركردنی ئەو دۆخە و خزمەتكردنی سێكتەری پەرەوەردە بەهەند وەردەگیرێن.


دووبارە پیرۆزبایتان لێدەكەین و هیوای هەمیشە سەركەوتنتان بۆ دەخوازین…


       ئەنجومەنی ناوەندی (ی.ن.ك)

٢٦/٤/٢٠١٩



PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket