riklam

شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سول پیرۆزبایی له‌كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 11:34 PM - 2019-04-25
.

.

شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستانه‌وه‌، پیرۆزبایی خۆی ئاڕاسته‌ی ستاق و ئه‌ندامه‌كانی ده‌كات.


ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌"


بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی خوێندکاران

‎بە بۆنەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانەوە پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە ئەکەم،هیوادارم  یادی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەتان گڕوتینی زیاتر بەکاروانی خەباتی پیشەیی و ڕێکخراوەیتان بدات و بە ئەجندا و نەخشەڕێی تازەی کارکردنەوە خۆتان بۆ داهاتوی تێکۆشانی ڕێکخراوەیی ئامادەبکەن.

‎کۆمەڵەی خوێندکاران ڕێکخراوێکی مێژووی كوردەو پێداویستی قۆناغی خەباتی پیشەیی هۆکاری سەرەکی دامەزراندنی بووە ،هەر لە خەباتی شاخەوە تا بە ئەمڕۆی خەباتی دیموکراسیمان ئەگات ،ئەم ڕێکخراوە بێ وچان لە ئەرکدابووەو توانیوێتی سەرباری ئاستەنگ و کێشەکان ڕۆڵی سەرەکی خۆی ببینێت لە بەرەو پێشچوونی پڕۆسەی خوێندن و بەهێزکردنی گیانی نیشتیمانی لەناو خوێندکاراندا.

‎ئومێد ئەکەم بە رەچاوکردنی قۆناغی تازەی گۆڕانکاریە زانستییەكان و ئەو شۆڕشەگەورەیەی دنیا لەبوارە جیاوازەکانی زانست و زانیاریدا بەدەستی هێناوە هەنگاوەکانتان ڕێک بخەن و هەمیشە لە ڕێزی پێشەوەی داهێنان و داکۆکی مافەکانی خوێندکاران بن، یەکێتیش وەک هەمیشە پشتیوانی کردن لە کۆمەڵە بە ئەرکی سەرەكی خۆی  ئەزانێت و پشتیوانتان ئەبین،دووبارە پیرۆزبێت ٢٦-٤ یادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان.

‎                                                                            دڵسۆزتان

‎                                                                  شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ



PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket