riklam

ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا: كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران خاوه‌نی مێژوویه‌كی پرشنگداره‌

ی.ن.ک‌‌ 09:23 PM - 2019-04-25
.

.

به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران، ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا له‌ په‌یامێكدا وێڕای پیرۆزبایی ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ خاوه‌نی مێژووییه‌كی پرشنگداره‌ له‌ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییماندا.

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

به‌ڕێزان سكرتێر و هه‌ڤاڵانی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان

به‌بۆنه‌ی دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌كه‌تانه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاراسته‌ ئه‌كه‌م، له‌ ڕێی ئیوه‌شه‌وه‌ پیرۆزبایی بۆ ته‌واوی ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌و سه‌رجه‌م خوێندكارانی كوردستان ئه‌نێرم،كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران ڕێكخراوێكی زیندووی ناو بزوتنه‌وه‌ی خوێندكارانه‌و ده‌وری ئه‌ساسی بینیوه‌ له‌ پێشكه‌وتنه‌كانی بواری خوێندن و هه‌میشه‌ پێشه‌نگ بوه‌ له‌ دروست كردنی ژینگه‌ی ته‌ندروست و له‌بار تابه‌هۆیه‌وه‌ خوێندكارانی كوردستان، بتوانن له‌ ئاست به‌دیهاتنی ئاوات و ئامانجه‌كانیان دوانه‌كه‌ون و به‌ پێشه‌نگی بمێننه‌وه‌، ئه‌م ڕێكخراوه‌ خاوه‌نی مێژوویه‌كی پرشنگداره‌ له‌ بزاوتی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا، ناوه‌ندی پێگه‌یاندنی سه‌دان كادیری سیاسی و زانستی بوه‌ ،شه‌ره‌فی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ شانازی بكات كه‌ له‌بواری پیشه‌یدا ده‌ست پێشخه‌ری هه‌ڵبژاردنی ناوه‌نده‌كانی خوێندن بوه‌ بۆ دیاری كردنی نوێنه‌ری هه‌ڵبژێراوی خوێندكاران، هیوادارم بۆ داهاتوش له‌ ڕێگای به‌رنامه‌و دیدی زانستیه‌وه‌ وه‌ له‌ هه‌ردوو بواری پیشه‌یی و خوێندنه‌وه‌ داكۆكی كاری جدی مافه‌كانی خوێندكاران بن و له‌ ڕێگای كۆڕ و كۆنفڕانسه‌كانیشتانه‌وه‌ سیسته‌می په‌روه‌رده‌و فێركردن به‌ره‌و پێش به‌رن،جارێكی تر پیرۆزبای ئه‌م یاده‌تان لێ ئه‌كه‌م و وه‌ك هه‌میشه‌ پشتیوانی ڕێكخراوه‌كه‌تان ئه‌بین.

                                                         
ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا حه‌مه‌ڕه‌ش

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket