مه‌لا به‌ختیار: ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی نه‌هێڵین دژه‌كانمان هیچیان پێناكرێت
ی.ن.ک 08:37 PM - 2019-04-25.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 25-4-2019 مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، پێشوازی له‌ژماره‌یه‌ك ریش سپی‌و كه‌سایه‌تی‌و خزمانی هه‌مه‌ند‌و ده‌وروبه‌ری چه‌مچه‌ماڵ‌و ته‌كیه‌و سۆڵێ كرد‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه ئێوه له‌ته‌كییه‌و گونده‌كانی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، به‌شێكی گرنگی چاره‌نوسی یه‌كێتین‌و له‌گه‌رمه‌ی ئه‌نفاله‌كه‌كانیشدا به‌دبه‌ختییه‌كی ئێجگار زۆرتان چه‌شتووه.
هه‌روه‌ك له‌چوارچێوه‌ی گفتوگۆكانیدا مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ی به‌مێژووی تێكۆشان‌و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌پێناو سه‌ربه‌ستی‌و ئازادییه‌كاندا كرد‌و وتی: له‌مێژووی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، نه‌ته‌وه‌یه‌ك نادۆزیته‌وه به‌قه‌ده‌ر كورد له‌پێناو ئازادی‌دا قوربانی دابێت!و رونیكرده‌وه كه یه‌كه‌مین راپه‌ڕینی رزگاری كورد، به‌راپه‌ڕینی به‌درخانییه‌كان ناسراوه له(1937)و له‌وكاته‌وه بۆ ئێستا راپه‌ڕینی نه‌ته‌وه‌یی به‌رده‌وامه‌و له‌كۆی راپه‌ڕینه‌كانیش كه (22بۆ23) راپه‌ڕین ده‌كات، له‌هیچ یه‌كێكیاندا كه‌متر له ده هه‌زار شه‌هیدمان نه‌به‌خشیوه.
هه‌ر له‌و گفتوگۆیه‌دا مه‌لا به‌ختیار، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد ئه‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه، له‌راپه‌ڕین، حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان‌و سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئێستا، به‌ری ره‌نجی ئه‌و هه‌موو تێكۆشانه‌یه، كه دوو سه‌د ساڵ له‌تێكۆشانی‌و قوربانی ده‌كات. به‌ڵام به‌داخه‌وه خه‌ڵكانێك هه‌ن كه له‌بایه‌خی ئه‌م ده‌ستكه‌وت‌و تاقیكردنه‌وه‌یه نازانن‌و وتی: ئه‌وانه‌شی له‌بایه‌خی ئێستا تێناگه‌ن، به‌شی زۆری ئه‌وانه‌ن كه یه‌ك له‌سه‌دی ئێوه‌و مانان ره‌نجی نه‌داوه‌و راشیگه‌یاند: ئه‌وه‌ی جوتیاری كورد به‌ساده‌یی خۆیی، به‌نان‌و ماڵ‌و جل‌وبه‌رگی خۆی، له‌ماڵی خۆی، له‌حاڵ و به‌كوێره‌وه‌ری خۆی له‌خزمه‌تی شۆڕشدا كردوێتی و پێشمه‌رگه‌كانی (1975) هه‌موو ئه‌مانه ده‌زانین، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌حزبه تازه‌كان په‌یدابوون‌و كه‌وتونه‌ته یاخیبوون‌و هه‌ڵویست وه‌رگرتن، به‌ڵام یه‌ك له‌سه‌ر هه‌زاری جوتیارێكی كورده‌واریان بۆ كورد نه‌كردووه‌و هاوكات له‌به‌شێكی گفتوگۆكه‌شدا به‌داتا‌و ئامار له‌باره‌ی پێشكه‌وتن‌و گه‌شه‌سه‌ندن‌و ئاوه‌دانییه‌كانی كوردستانه‌وه دواو وتیشی: به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێستا كه خه‌ڵك ره‌خنه‌و گلله‌یی هه‌یه، له‌به‌ر ناعه‌داله‌تییه، له‌به‌ر گه‌نده‌ڵییه، كه بۆته مۆرانه بۆ بیركردنه‌وه‌و ئه‌ندێشه‌ی خه‌ڵك. ئه‌گه‌رچی زۆرترین ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ش به به‌راورد به‌ناوچه‌كانی عیراق له‌كوردستان هه‌یه‌و هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌ستكه‌وتی گه‌وره گه‌وره‌ن‌و وتی: ئێستا هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتن‌و ئاوه‌دانكردنه‌وانه‌مان هه‌یه، هه‌مووی چۆته گره‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا گه‌نده‌ڵی پاكده‌كه‌ینه‌وه یان نا..؟ ئه‌گه‌ر ئه‌م حكومه‌ته، به یه‌كێتی، پارتی‌و لایه‌نه‌كانی تریش، گه‌نده‌ڵی نه‌هێڵین، ئه‌وا دژه‌كانمان هیچیان پێناكرێت، چونكه ئه‌وانه به‌ته‌نها له‌سه‌ر دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی ئه‌م هه‌موو دژایه‌تییه‌مان ده‌كه‌ن.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ زیندانیان و نه‌خۆشان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24