ڤیدیۆ.. سرودێك بۆ یادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی
ئەدەب وهونەر 02:36 PM - 2019-04-25.
ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد رایگه‌یاند: ئه‌و به‌رهه‌مه له ساڵی 1997 دا تۆمارمان كردووه، بۆیادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی، تێكسته‌كه‌ی مامۆستا جه‌مال عه‌بدول نوسیوێتی و بۆ ئه‌و كاته به‌رهه‌مێكی زۆر جوان بوو، له ئێستاشدا ئه‌گه‌ر توانای ماددی باش له‌به‌رده‌ستبێت ده‌توانین به كلیپ و میوزیك و تۆمارێكی نوێ به‌رهه‌مه‌كه نوێ بكه‌ینه‌وه.
ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد ئه‌مڕۆ 25-4-2019، به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌م به‌رهه‌مه ساڵی له ساڵی 1997 دا تۆماركرا، كه به بۆنه‌ی یادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردییه‌وه، كه به‌درخانییه‌كان به بناغه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی داده‌نرێن.
راشیگه‌یاند: سه‌ره‌تا بیرۆكه‌ی پرۆژه‌كه ئه‌وه‌بوو كه حه‌مید به‌درخان ئه‌و كات داوای له من و مامۆستا جه‌مال عه‌بدول كرد كه پڕۆژه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه بۆ یادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی ئه‌نجامبده‌ین، سه‌ره‌تا داوای له مامۆستا جه‌مال عه‌بدول كردبوو كه تێكستێك بۆ پڕۆژه‌كه بنووسێت، دواتر من پڕۆژه‌كه‌م تۆماركرد‌و دام له مامۆستا جه‌مال عه‌بدول، به‌ڕێزیان به‌رهه‌مه‌كه‌یان زۆر به‌دڵبوو، له‌و ماوه‌یه‌دا من بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ چوومه ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆیه له‌و ماوه‌یه‌شدا ئه‌و سروده له‌و یاده‌دا لێده‌درایه‌وه.
وتیشی: پڕۆژه‌كه بابه‌تێكی جوانه‌و به‌پێی ئه‌و كاته‌ش هه‌رچه‌نده وه‌كو ئێستا پێداویستییه‌كان و ئیمانییه‌ت له كامێرای پێشكه‌وتوو ئامێری ده‌نگ و ڤیدیۆی پێشكه‌وتوو وه‌ك ئێستا نه‌بوو، به‌ڵام پڕۆژه‌كه بۆ خۆی شتێكی زۆر جوانبوو.
هه‌روه‌ها وتی: به سوپاسه‌وه خوێندكارانی ئه‌و كاته‌ی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی هاوكارییه‌كی باشیان كردین له تۆماكردنی ده‌نگ و وتنه‌وه‌ی كۆسی سروده‌كه .
ئاماژی به‌وه‌شدا، ئه‌و ئامێر‌و ئیمكانیاته‌ی ئه‌و كاته ئه‌و سروده‌ی پێ تۆماكراوه، ئیمكانییه‌تێكی كه‌مبوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بتوانرێت بۆ ئێستا ئه‌و كاره نوێ بكرێته‌وه‌و به ئیمكانییه‌ت و ئامێری سه‌رده‌می ئێستا كاری له‌سه‌ر بكرێت، پێم وایه سرودێكی زۆر جوان و ناوازه ده‌بێت، هه‌رچه‌ند له‌و كاته‌دا بۆ ئه‌و رۆژه شتێكی زۆر باشبوو، وتیشی: ئه‌و به‌رهه‌مه له یادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا په‌خشده‌كرا، كه له‌سه‌ر كاسێتی سیستمی (VHS) تۆماركراوه، وه‌ك بزانم كلیپیشی بۆكراوه كه له‌سه‌ر سیستمی كاسێتی (VHS) تۆماركراوه .
ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی وتیشی: بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌م هه‌بوو ئه‌و سروده به‌شێوازێكی باش بۆ جارێكی تر میوزیكی بۆ دابنێمه‌وه كاری له‌سه‌ر بكه‌مه‌وه به شێوازێكی نوێ كلیپ و تۆماری بكه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ش حه‌مید به‌درخانم ئاگاداركرده‌وه، به‌ڵام پێویستی به توانا‌و ئیمكانیاتی ماددی هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش له حاڵ حازر له‌به‌رده‌ستدانییه، هه‌ركه‌سێكیش بۆ ئه‌و بلابه‌ته داوای لێده‌كه‌ین داوای پاره ده‌كات بۆیه ئه‌وه حاڵی حازر ئه‌وه ئێستا له‌به‌رده‌ستدانییه، بۆیه ئه‌گه‌ر لایه‌نێك یان كۆمپانیایه‌ك سپۆنسه‌ری بكات و لایه‌نی ماددی بگرێته ئه‌ستۆ ده‌توانرێت نوێ بكرێته‌وه‌و كاری زۆر جوانی له‌سه‌ر بكرێت، بۆئه‌وه‌ش من به‌خۆشحاڵییه‌وه زۆر پێم خۆشه.
PUKmedia تایبه‌ت
لینكی یارمه‌تیده‌ر بۆ بینینی ڤیدیۆكه:
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19