riklam

ژنانی پەلەرمانتار داوای بەسزا گەیاندنی هەڕەشەكاران دەكەن

ژنان‌ 12:33 PM - 2019-04-25
.

.

ژمارەیەك ژنە پەرلەمانتار لەبارەی هەڕەشەكردن لەژنان رایدەگەیەنن: بێ جیاوازی بیروبۆچوونی سیاسی بەتوندی ئیدانەی ئەو هەڕەشانە دەكەین و ئومێد دەخواین ئەم جۆرە هەڕەشە ترسنۆكانە بەرامبەر ژنان رابگیرێت و دادگا بەزوترین كات سزای هەموو ئەو جۆرە كەسانە بدات.

17  ژنە پەرلەمانتار بەناوی گروپی خانمانی پەرلەمانی كوردستانەوە لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە PUKmedia ئاماژەیان بەوەداوە: ئێمە وەك پەرلەمانتاران ئێستا لە هەوڵی بەرەو پێشبردنی رۆڵی خانمانین لە ناو پەرلەمان و حكومەت و دەمانەوێت بۆ هەموو دونیای بسەلمێنین كە خانمانی كورد رۆڵی گەورەیان هەیە لەكایەی سیاسی كوردستاندا.

دەشڵێن: بەڵام بەداخەوە زۆر جار سەرەڕای بەربەستەكان دەبینە قوربانی و بەناوی شەرەف و ناموسەوە ڕووبەڕوی هەڕەشە دەبینەوە وەك ئەوەی بەرامبەر هاوپیشەمان پەرلەمانتار شادی نەوزاد كراوە. 

ئاماژەیان بەوەشكردوە: ئێمە وەك پەرلەمانتاران بێ جیاوازی بیرو بۆچوونی سیاسی و ئایدۆلۆژی بەتوندی ئیدانەی ئەو هەڕەشانە دەكەین و پشتگیر و پشتیوانی لەشادی خان دەكەین و ئومێد دەخواین ئەم جۆرە هەڕەشە ترسنۆكانە بەرامبەر ژنان رابگیرێت و داواكارین دادگا بەزوترین كات سزای هەموو ئەو جۆرە كەسانە بدات كە دەبنە هۆی هەڕەشە و ترس بۆبەرەو پێشبردنی خەباتی مەدەنیانەی خانمانی كورد.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket