riklam

خاتوو شاناز بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات

ی.ن.ک‌‌ 10:10 PM - 2019-04-24
.

.

ئەمڕۆ 24 ی نیسانی 2019 بە ئامادەبوونى خاتوو ( شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ) لێپرسراوى ناوەندى دەرەوەى ( ی . ن . ک ) و کەس و کاری سەربەرزی شەھیدان و لێپرسراوانی حزبی و حکومى و جەماوەرێکی بەرفراوانی سنورەکە بەدروشمی ( قەڵادزێ چرایەك بو زانست و هیوایەك بۆ نیشتمان ) لەشاری قەڵادزێ لەسەر گڵکۆی شەهیدان مەڕاسیمی یادی بۆردوومان کردنی شاری قەڵادزێ و ڕۆژی شەهیدی زانکۆ و خۆپێشاندانی خەڵکی قەڵادزێ بەڕێوەچوو.

سەرەتای مەراسیمەكە بەساتێك رێزگرتن بۆگیانی پاكی شەهیدان و خوێندنەوەی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەستپێكرد ، پاشان چەند وتارێك پێشكەشكران، لەوتارەكاندا بیرەوەرییەكانی كارەسات و راپەڕینی شارەكە باسكران، هەروەك باس لەڕۆڵی قارمانانەی خەڵكی سنورەكە لەڕوبەڕوبونەوەی رژێمە فاشیستەكان و دوژمنانی گەلی كورد كرا، لەبەشێكی دیكەی وتارەكاندا جەختی لەپێویستی زیاتری ئاوەدانكردنەوەی شارەكە كرا.

پاشان چەند چالاكیەكی جۆراوجۆر تایبەت بەكارەسات و راپەڕینەكە پێشكەش بەئامادەبووان كرا ، دواتر تاجە گوڵینەی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و لێپرسراوانی حزبی و حکومی لەسەر مەزاری شەهیدان دانرا.

هەرلەمیانەی مەڕاسیمی ساڵڕۆژی كارەسات و ڕاپەڕینی ( 24-4 ) لە پەیمانگای قەڵادزێی ناحكومی بۆ زانستەكانی كۆمپیوتەر خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەشداریكرد لە چوارەمین فێستیڤاڵی كلتوری و زانستی كه‌ ژماره‌یه‌ك كاری ده‌ستی و چالاكی هونه‌ری و وەرزشی و لاواندنەوەو نمایشی خوێندكارانی له‌ خۆگرتبوو كە گوزارشتیان دەكرد لە بۆردوومان کردنی شاری قەڵادزێ و ڕۆژی شەهیدی زانکۆ و خۆپێشاندانی خەڵکی قەڵادزێ.

لەمیانەی بەسەركردنەوەی پرۆژە و بەرهەمەكانی خوێندكارەكاندا، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ ئەو كارەساتە گەورەیەی كە بەسەر شارەكە هاتووە، لەنزیكەوە گفتوگۆی لەگەڵ مامۆستایان و خوێندكارەكان كرد و ستایشی كارەكانیانی كرد.

بۆردوومانکردنی کردنی شاری قەڵادزێ رۆژی 24ی نیسانی ساڵی 1974 کاتژمێر 9:40 خولەکی سەر لەبەیانی، شەش فڕۆکەی جۆری سیخۆی دروستکراوی دەستی یەکێتی سۆڤیەت، بە بۆمبمی ناپاڵمی دروستکراوی دەستی هندستان، شاری قەڵادزێ بۆردومان دەکەن و لە ئەنجامیشدا 161 کەس گیانیان لە دەستداو دەیان کەسی تریش بریندار و کەمئەندام بون.

هەر لەمیانەی سەردانەكەی بۆ شارۆچكەی قەڵادزێ خاتوو ( شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ) سەردانی كۆمیتەی ڕێكخستنی پشدەریكرد ، وێڕای پێشوازیكردنی هەڤاڵانە ، هەڤاڵ ( رسوڵ سۆفی ) لێپرسراوی كۆمیتەی ڕێكخستنی پشدەر ، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ لێپرسینەوەو بەسەركردنەوەكانی خاتوو شاناز و ڕایگەیاند : لەماوەی ڕابردوو ئێستاش ( خاتوو شاناز ) بێ جیاوازی پشتوو پشتیوانی ڕێكخستنەكانی یەكێتی بووە لەسەرجەم سنورەكانداو هەر ئەو خەمخۆریەش وایكردووە كە داكۆكیكارێكی سەرسەختی پاراستنی ڕێبازەكەی مام بێت ، دواتر خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە ووتەیەكدا لە بەردەم كادران و هەڤاڵانی كۆمیتەی ڕێكخستنی پشدەر وێڕای بەرزنرخاندنی قوربانیدان و ئازارو نەهامەتیەكانی سنورەكە ستایش هەڵوێست و جوامێری خەڵكی سنوری پشدەریكرد ووتی ئەو ئازادیەیی لە كوردستان هاتووتە دی بەرهەمی قوربانیدانی كەس و كاری ئێوەو خوێنی شەهیدانی سەربەرزی نیشتمانەكەمانە بۆیە هەرچیەكمان لەدەست بێت درێغی ناكەین.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket