riklam

مه‌لا به‌ختیار: رێكخراوه‌كان كاریگه‌ری گرنگیان هه‌یه‌

ی.ن.ک‌‌ 09:47 PM - 2019-04-24
.

.

ئێوارەی ئەمڕۆ (24/4/2019)، رێكخراوی پەری بۆ گەشەپێدانی كاری مرۆیی، سەردانی مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیان كرد‌و لەگفتۆیەكیشدا، زانیاریان لەبارەی ئامانج‌و كارو چالاكییەكانی رێكخراوەكەیان خستەڕوو، كە گەشەپێدانی كاری مرۆیی، هاوكاری منداڵانی بێ‌ سەرپەرشت، خێزانی شەهیدو منداڵی شەهیدانەو تەئكیدیشیان كردەوە، هەمیشە لەهەوڵ‌و راپەڕاندنی ئەركەكانیاندان‌و وتیشیان: بەشێكی تری ئەركەكانیان تەرخانە بۆ گەشەپێدانی تواناكانی تاك‌و داكۆیكردنی لەمافەكانی ژنان‌و منداڵان.

لەلایەن خۆشییەوە، مەلا بەختیار، لەگەڵ دەستخۆشیكردن  بۆ كارو چالاكیەكانیان، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد بەدیهێنانی نیوەی ئەو ئەرك‌و ئامانجانەی دەستنیشانتان كردووە، بێگومان جێگەی شانازییە‌و وتی: باوەڕموایە لەئێستاوە بۆ پەنجا ساڵی تریش، حزب بڕبڕەی سیاسەت‌و خەباتە‌و بۆ راپەڕاندنی ئەركە قورسەكان هەردەمێنێ‌، بەڵام وردە وردە پەلوپۆكان، رێكخراوەكان‌و سەندیكا‌و ئەمجۆرە گروپانەی وەك ئێوە، بایەخەكانیان، خزمەتەكانیان‌و كارگەرییەكانیان كەمتر نابێ‌ لەحزب لەناو رای گشتیدا‌و هێماشی بۆ ئەوەكرد، كە: دەوڵەت، سیاسەت‌و هەڵبژاردن بەبێ‌ حزب ناڕوات‌و نابێت. هەروەها دیاریكردنی حكومەت‌و پەرلەمان بەڕێوەبردن‌و دەستورنوسین، سەروەری یاسا‌و گۆڕینی هەموو یاسا خراپەكان، حزب رۆڵێكی كاریگەری تێدا دەگێڕێت، بەڵام ژیان هەر حزبایەتی‌و دەسەڵات نییە، بەڵكو ژیان تاكە، خێزان، چین‌و ژیانی كۆمەڵایەتییە، سایكۆلۆجییەتە، ئایدۆلۆجییەتە، رووناكبریییە، وەرزش، هونەر، مەدەنییەت‌و فەلسەفەیە، تێگەیشتنە لەتەكنیك‌و تەكنەلۆجیا‌و لەفەلسەفەكان‌و..تد‌و سەردەمی ئەوەی حزب چیدەڵێت‌و ئەوەی حزب نەیڵێت نابێ‌، نەماوەو بەسەرچووە‌و وتی: هەر حزبێك لەمە تێبگات‌و بەرنامە‌و پرۆژەی وابێت كە لەقاڵبەكانی رابردوو بگوازێتەوە بۆ دنیا فراوانەكەی ئێستا، ئەوا ئەو حزبە بێگومان دەتوانێت هاوئاهەنگی گۆڕانكارییەكان گەشە بكات‌و كاریگەرییەكانیشی بەشێوەو شێوازی جیاواز جیاواز دەردەكەون، بەڵام هەر حزبێكیش لەرابردوودا بچەقێت، سەلەفییەتە.

لەو دیدەشەوە، ئاماژەی بۆ وەرگۆڕان لەقۆناغێكەوە بۆ قۆناغێكی تر كردو بەوردی شرۆڤەی كردو تەئكیدیی كردەوە كە گۆڕان‌و گۆڕانكاری لەهەموو جومگەكانی ژیاندا كاریگەری گەورەی هەیە.

هەروەك كاریگەرییەكانی مێدیا بەگشتی‌و سۆشیالمێدیای بەتایبەتی لەسەر گۆڕانی تاك‌و كۆی كۆمەڵ رونكردەوەو وتی: ئێستا بەهەفتەیەك قارەمان‌و ئەستێرە دروست دەكرێت، بەڵام زۆر نابات‌و هەموو ئەوانەی ئاوا دروستدەبن دادەچۆڕێن.

لەبەشێكی تری دیدارەكەیدا، گفتوگۆی لەسەر ئامانجی رێكخراوەكە كردو وتی: ئەمجۆرە رێكخراوانە لەپاڵ حزب یان دەرەوەی حزب كاریگەری زۆرە.  

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket