riklam

لەقەڵادزێ یادی راپەڕین و بۆردومانی شارەكە دەكرێتەوە

جینۆساید‌‌ 08:01 PM - 2019-04-24
.

.

بەدروشمی (قەڵادزێ چرایەك بو زانست و هیوایەك بۆ نیشتمان) پێشنیوەڕۆی  ئەمڕۆ 24ی نیسانی 2019 بەئامادەبوونی مەحمود حاجی ساڵح وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و ئەندامانی پەرلەمان و ژمارەیەكی زۆری لێپرسراوانی حزبی و حكومی و كەسوكاری شەهیدان و خەڵكی سنورەكە یادی 45 ساڵەی بۆردومانی قەڵادزی و راپەڕینی ساڵی 1982 ئەو شارە كرایەوە.

ئەم یادە بەخوێندنەوەی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەستیێكردو بەدەم مارشی نیشتمانی ئەی رەقیب ئامادەبوان دەقیقەیەك بێدەنیگیان بۆ گیانی پاكی شەهیدان نواند.

لەوتاری بەخێرهێناندا قائیمقامی پشدەر وێرای بەخێرهێنانی میوانان ئاماژەی بەو مەرگەساتە كردو چەند داوایەكی كەسوكاری شەهیدانی خستەبەر دیدی لێپرسراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

دواتر مەحمود حاجی ساڵح وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لە وتارێكدا بەناوی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بەخێرهاتنی میوانانی كرد ئاماژەی بەخەبات و خۆراگری خەڵكی ئەو سنورەداو درودی بۆ یادی شەهیدانی بۆردومانی 24ی 4و راپەڕین خەڵكی ئەو شارە نارد، وتی: لەڕاپەرینێكی پڕشكۆدا لەدژی رژێمی لەناوچوو راپەڕین و دوژمنیش بەچەك و ئاگر وەڵامی دانەوەو لە ئەنجامدا دوو كەس شەهید بوون بەناوەكانی دایكە ئامینەو سنەوبەر مەحمودو چەندان كەسیشیان راپێچی زیندان كرد. 

وتیشی: دوژمن بەوە نەوەستاو لەساڵی 1989 جارێكی تر رژێم خەڵكی ئەو ناوچەیە راپێچی ئۆردوگا زۆرەمیلكان كردو لەژیانی ئاسایی خۆیان و خاكی باوك و باپیرانیان دابڕین، بەڵام خەڵكی خۆر راگری ئەم شارە جارێكی تر ئەو شارەیان ئاودان كردەوە و سەلماندیان كە ئەم شارە شاری رەتكردنەوە زوڵم و زۆرداریە.

لە تەوەرێكی تری قسەكانیدا وەكو وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بەڵێنی زیاتر خزمەتكردنی كەسوكاری شەهیدان بەتایبەتی كردەوە وتی: لەئێستادا هەوڵەكانی وەزارەتمان بەرەو هاوتاكردنی ماف و مستحقاتی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ عیراقدا هەوڵەكان بەردەوامە لە بەحكومەتی فیدراڵدا بەجێبەجێ كردنی مادەیی 132 دەستوری هەمیشەیی عیراق ئەو مافانە دەستەبەر بكەین.

دواتر هەر لە یادەكەدا ژمارەیەك كۆتر ئازاد كران وەكو ئاماژەی بۆ روحی ئازادی خوازانەی خەڵكی ئەم سنورە و چەند چالاكیەكی هونەری پێشكەش كران.

هەر لە چوارچێوەی یادی 45 ساڵەی بۆردومانی قەڵادزێ و 37 ساڵەی خۆپیشاندانە جەماوەریەكی ئەو شارە وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان هاوڕێ لەگەڵ بریكاری وەزارەت و قائیمقامی پشدەر و لێپرسراوانی حزبی و حكومی ئامادەی مارەسۆنی جەماوەری بوون كە بۆ ئەم یادە رێكخرابوو و دیاری بەسەر براوەكاندا دابەشكرا. 

دواتریش وەزیری كاروباری شەهیدان و  ئەنفالكراوان پەردەی لەسەر دیواری یەكی لە خوێندنگەكانی ئەو شارە لادا كە بەوێنە رازێنرا بووە. 

هەر بەم بۆیەیەوە وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفاكراوان بەشداری لە فێستیڤاڵی زانستی و كەلەپور و فۆلكوری و چالاكییەكانی پەیمانگای قەڵادزێی ئەهلی ئامادە كرابوو كرد.

PUKmedia فوئاد عوسمان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket