riklam

هونه‌رمه‌ند ره‌فعه‌ت ره‌جه‌ب كۆچی دوایكرد

ئەدەب وهونەر 11:43 PM - 2019-04-23
.

.

ره‌فعه‌ت ره‌جه‌ب هونه‌رمه‌ندو شانۆكارو به‌ڕێوبه‌ری مۆزه‌خانه‌ی دهۆك كۆچی دوایكرد.

ره‌فعه‌ت ره‌جه‌ب هونه‌رمه‌ند و شانۆكار و ده‌رهێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی دهۆك، شه‌وی رابردوو،  له‌ ته‌مه‌نی 62 ساڵیدا له‌ پارێزگای دهۆك كۆچی دوایی كرد.

هونه‌رمه‌ند ره‌فعه‌ت ره‌جه‌ب له‌ بواری شانۆ و سینه‌مادا رۆڵێكی به‌رچاوی بینیوه‌ و توانیویه‌تی له‌ كاره‌كانیدا رێچكه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ خۆی بگرێت و دوای خۆشی هونه‌رمه‌ندانی تر هه‌مان رێچكه‌ی ئه‌و بگرنه‌وه‌.


ناوی ته‌واوی ره‌فعه‌ت ره‌جه‌ب جه‌ماله‌، له‌ ساڵی 1957دا له‌ ئاكرێ له‌دایكبووه‌، ساڵی 1972  چووه‌ته‌ دنیای هونه‌ر و شانۆ و سینه‌ماوه‌ و خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می هونه‌ریه‌.


PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket