riklam

مەلا بەختیار: گۆڕانكاری پرۆسەیەو لەعیراقدا بەتاكە كەس ناكرێ‌!

ی.ن.ک‌‌ 08:04 PM - 2019-04-23
.

.

مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، ئێوارەی ئەمڕۆ (23/4/2019) پێشوازی لەدەستەی كارگێڕیی‌و ژمارەیەك لەمامۆستایانی قوتابخانەی شەهید حەسەن كوێستانی بنەڕەتی كرد، كە بەمەبەستی پێشكەشكردنی سوپاس‌و پێزانینیان لەپای پشتیوانی‌و هەوڵەكانی بۆ قوتابخانەكەیان، سەردانیان كردبوو.  

لەدیدارەكەیاندا، مامۆستایانی قوتابخانەی شەهید حەسەن كوێستانی، سوپاسی پشتیوانی‌و هاوكارییەكانی لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیان كرد‌و بایەخەوە هەڵیانسەگاند‌و بەناوی دەستەی كارگێڕیی‌و سەرجەم مامۆستایانی قوتابخانەكەشیانەوە، خەڵاتی سوپاس ‌و پێزانیان ئاراستە كرد.

لەلایەن خۆشییەوە، مەلا بەختیار، پشتیوانی و هاوكاری هەر جۆرە كاروچالاكییەكی پەروەردەیی، هونەری، وەرزشی، روناكبیریی‌و رێكخراوەیی بەئەركی خۆیزانی‌و بەمایەی شانازیشی ناوبرد، كە بتوانێ‌ پشتیوانی هەر هەوڵێك بكات كە سەرەنجام لەئاییندەدا خزمەتبێ‌ بۆ پەروەردەو پێگەیاندن، بۆ دیموكراسی، بۆ رۆشنگەریی‌و مەدەنییەت..

*لەلایەكی ترەوەو هەر ئێوارەی ئەمڕۆ، مەلا بەختیار، پێشوازی لەژمارەیەك كەسایەتی‌و خزمانی سەنگاو خەلیفاوە كرد‌و لەگفتوگۆیەكیشدا، لەبارەی هەلومەرجی ناوخۆیی لەكوردستان، عیراق‌و هەرێمایەتی، دوا پەرەسەندنە سیاسییەكانی بەوردی تاوتوێكرد‌و ئەگەری سەرهەڵدانی گۆڕانكارییەكان‌و سەرەنجامەكانیشی لەعیراق‌و ناوچەكە لێكدایەوە. 

هەر لەدیدارەكەیدا، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كە گۆڕانكاری پرۆسەیەو لەعیراقدا بەتاكە كەس ناكرێ‌، چونكە گۆڕانكاری پێویستە بنەمای ئابوریی، كۆمەڵایەتی‌و هۆشیارییەكی باڵای سیاسی هەبێ‌‌و هەموو چینەكان، رێكخراوەكان، سەندیكاكان‌و تاكەكان، ژن ‌و پیاو، هەموو پێكەوە باوەڕیان بەم گۆڕانكارییە هەبێت‌و خەباتی بۆ بكەن.

رونیشیكردەوە، ئەو گۆڕانكاریی‌و ئامانجانەی لەڕۆژئاوا بەدیهاتوون، نەتوانراوە لێرە لەعیراق‌و لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدیبهێنرێت! چونكە لەوێ‌ شۆڕشی پیشەسازیی هەبوو، چینی تازە، ئەقڵی نوێگەرو فەلسەفە، تەكنیك‌و تەكنەلۆجیا هەبوو، بۆیە لەوێ‌ سەركردە توانی سەركردایەتی هەلومەرجەكان‌و قۆناغەكان بكات بۆ گۆڕانكاری. بەڵام لێرە ئەگەرچی سەركردە هەڵكەوت، بەڵام بنەماكان بونیان نەبوو، بۆیە نەتوانرا هیچ گۆڕانكارییەك بەدیبهێنرێت.  

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket