riklam

بۆچی نابێت كێشی مریشك لە دوو كیلۆ زیاتر بێت؟

هەمەرەنگ 07:18 PM - 2019-04-23
.

.

بەپێی هەموو توێژینەوە زانستی‌ و ستانداردەكانی جیهان دەركەوتووە ئەو مریشكانەی كێشیان لەسنووری دوو كیلۆدایە، لەڕووی تەندروستییەوە بۆ هاوڵاتیان بەسوودە، چ لە ڕووی تامەكەی ‌و چ لەڕووی كەمیی ئەو ڕۆن ‌و چەورییەی تێیدایە.

مریشك بە پێی ڕێنمایی یە تەندروستی و ڤێتێەرنەرییەكان پێویستە ماوە ٤٠ بۆ ٤٥ ڕۆژ لە حەقلدا بمێنێتەوە، چونكە زیاتر بمێنێتەوە دەبێتە هۆی زیادبوونی كێشی، كەكێشی زیاد بوو ڕێژەی چەوری لە لەشی مریشكەكە زیاد دەكات.

ئەو چەورییە لە زیادەی كێشی مریشكەكەوە دەگوازرێتەوە بۆ ناو لەشی مرۆڤ، لەوانەیە كاریگەریی هەبێت لەسەر قەڵەوبوونی و گرفتی نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەر و خوێنهێنەری بۆ دروست بكات".

بەپێی هەموو توێژینەوە زانستی‌ و ستانداردەكانی جیهان دەركەوتووە ئەو مریشكانەی كێشیان لەسنووری دوو كیلۆدایە، لەڕووی تەندروستییەوە بۆ هاوڵاتیان بەسوودە، چ لە ڕووی تامەكەی ‌و چ لەڕووی كەمیی ئەو ڕۆن ‌و چەورییەی تێیدایە، ئەمە وێڕای كەمیی ڕێژەی هەبوونی ژەهر و دەرمانەكان، كە بۆی بەكارهاتووە.

پێویستە ماوەی هەفتەیەك بۆ دوو هەفتە مریشك پێش ئەوەی بخرێتە بازاڕەوە هیچ دەرمانێك (ئەنتیبایۆتیك)ی بۆ بەكارنەیەت، هەروەها بە پێی ستاندارد ئالفی پێ بدرێت.

لە ساڵی ۲٠٠۹وە لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمەوە ڕێنمایی دەرچووە، كە نابێت كێشی مریشك لە دوو كیلۆ زیاتر بێت.

لەشکر حمید

ئەندازیاری خۆراک

PUKmedia  تاژاو محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket