riklam

نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌

ئابوری 02:47 PM - 2019-04-23
.

.

به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی واشنتۆن بۆ سفركردنه‌وه‌ی نه‌وتی ئێران، نرخی نه‌وت به‌رده‌وام له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌.

 ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئه‌مڕۆ 23-4-2019، بڵاویانكرده‌وه‌ به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی واشنتۆن بۆ سفركردنه‌وه‌ی نه‌وتی ئێران، نرخی نه‌وت به‌رده‌وام له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌.
راشیانگه‌یاندووه‌: ئه‌مڕۆش نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان گه‌یشته‌ 74.52 دۆلار، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا گه‌یشته‌ 65.92 دۆلار.

به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی رێگریكردن له‌ وڵاتان بۆ كڕینی نه‌وتی ئێران، به‌رده‌وام نرخی نه‌وت له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌و له‌ سه‌ره‌تای سالًَی 2019 ه‌وه‌ تائێستا ئه‌وه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌، نرخی نه‌وت بگاته‌ ئه‌و ئاسته‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket