riklam

پاقله‌

بابەتی گۆڕاو 01:16 PM - 2019-04-23
.

.

پاقله‌

ـ زۆر زۆرى خۆش ئه‌وێ؟
× ئه‌رێ وه‌ڵـڵاهى قوربان بۆى بووه‌ به‌ وه‌لى دێوانه‌!
ـ ده‌ى ئیشه‌ڵـڵا خوا كارێ بكات جله‌كانیان بخرێنه‌ یه‌ك غه‌ساله‌.
× ...................
ـ ئه‌وه‌ بۆ لێم مۆڕ ئه‌بیته‌وه‌ ده‌عه‌جان؟!
× مۆڕ نابمه‌وه‌ به‌گم... به‌س دوعاكه‌تم پێ سه‌یره‌! یه‌عنى چى جله‌كانیان بخرێنه‌ یه‌ك غه‌ساله‌؟!
ـ باوكى من تۆ تێ ى ناگه‌ى، ئه‌وه‌ دوعاى زه‌مانى عه‌وله‌مه‌یه‌... ئینسان ئیتر كه‌ دوعاى كرد ئه‌بێ به‌و نه‌وعه‌ دوعا بكات.
× راست ئه‌كه‌ى.. ماشه‌ڵـڵا زۆرمان له‌ عه‌وله‌مه‌ هه‌ڵتڕاندووه‌ تا به‌ هه‌واى ئه‌و دوعا بكه‌ین.
ـ بۆ؟! له‌ چیت نوقسانه‌؟ بڕۆ بۆ بازاڕ سه‌یركه‌ له‌ كنگرى ئێرانى یه‌وه‌ تیایه‌تى هه‌تا سوخمه‌ى به‌رازیلى.
× خوا بكا وابێ.. خوا بكات له‌ هیچمان كه‌م نه‌بێ.
ـ نه‌خێر نه‌وه‌ڵـڵا له‌ هیچمان كه‌م نى یه‌.
× سوێند مه‌خۆ ئوستاز... یه‌ك شتى زۆر موهیم هه‌یه‌ ئێمه‌ نیمانه‌.
ـ به‌نداو ئه‌ڵێ ى؟
× نه‌ بابه‌.. به‌نداو كه‌ى موهیمه‌؟! دزمان نى یه‌ دز.
ـ موته‌ئه‌كیدى نیمانه‌؟
× ته‌بعه‌ن موته‌ئه‌كیدم... گوێ له‌و ئیعلام و خوتبه‌ و لێدوان و شتانه‌ بگره‌ هه‌ر هه‌مووى داواى ئه‌خلاق و نیشتمان و ئه‌و شتانه‌ ئه‌كات... دڵسۆزێ نى یه‌ بڵێ ره‌حمه‌تى خواتان لێ بێ مه‌جموعه‌یه‌ك دزمان فریاخه‌ن ئه‌و پۆلیسانه‌ له‌ بێ ئیشیا خه‌ریكى مێش كوشتنن.
ـ توو سه‌رى ئه‌ولادت ئه‌مشه‌و چیتان هه‌بوو وا هه‌ژده‌ هه‌ژده‌ قسه‌ ئه‌كه‌ى؟؟
× له‌ ماڵه‌وه‌ چیمان هه‌بوو؟
ـ ئا.
× بێ تۆ ناخۆش پاقله‌.
ـ ده‌ هى ئه‌وه‌یه‌.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket