له‌سێداره‌دان له‌نێوان بوون و نه‌بووندا
بیروڕا 12:19 PM - 2019-04-23.
له سێداره‌دان واتا سه‌ندنه‌وه‌ی مافی ژیان و كوشتنی كه‌سێك به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاوانێكی وای ئه‌نجامداوه كه‌چیتر شیاوی لێخۆشبون و گه‌ڕانه‌وه بۆناو كۆمه‌ڵگا نیه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌پێی یاسای سزادانی به‌ركار له‌و وڵاته‌دا له دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند دادگایی كراوه‌و بڕیاری دادگا پله‌ی كۆتایی وه‌رگرتووه،
سزای له سێداره‌دان مێژوویه‌كی كۆنی هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ دروستبونی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگادا ئه‌م سزایه به‌چه‌ند شێوازێك جێبه‌جێ كراوه له‌وانه (زینده‌به‌چاڵ كردن، خنكاندن له‌ئاودا، هه‌ڵواسین، به‌ردباران كردن، پارچه‌كردنی جه‌سته‌و چه‌ند شێوازێكیتر....
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدان و دروست بونی بنه‌ماكانی شارستانی و سه‌رهه‌ڵدانی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و بونی ڕێكخراوه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان جێبه‌جی كردنی ئه‌م سزایه له‌نێوان شاره‌زایانی یاسا‌و كۆمه‌ڵناسیدا دوو ئاڕاسته‌ی وه‌رگرتووه، ئاڕاسته‌یه‌ك پێویستی بونی ئه‌م سزایه ڕه‌تده‌كاته‌وه به‌چه‌ند پاساوێك وه‌ك..
٭سزای له‌سێداره‌دان توندترین و دڵڕه‌قترین جۆری سزایه‌و دووره له‌هه‌ستی مرۆڤایه‌تی و شكاندنی كه‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
٭كۆمه‌ڵگا ژیانی به‌تاك نه‌به‌خشیووه، بۆیه مافی لێسه‌ندنه‌وه‌ی ژیانی تاكیشی نیه.
٭مه‌به‌ست له سه‌پاندنی سزا ترساندنی تاكه‌كانی تری كۆمه‌ڵگایه تاكو تاوانێكی له‌وجۆره ئه‌نجام نه‌ده‌ن به‌ڵام هیج ئامار‌و داتایه‌كی ئه‌وتۆ نیه بیسه‌لمێنی به‌سه‌پاندنی سزای له‌سێداره‌دان تاوان كه‌می كردووه.
٭كاتێك تاوانبار سزا ده‌درێت مه‌به‌ست لێی هه‌وڵدانه بۆچاكسازی كردن تیایدا، به‌ڵام به له‌سێداره‌دانی ده‌رفه‌تێك نامێنێت بۆ چاككردنی تاوانبار‌و دروست كردنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كی سودمه‌ند بۆ كۆمه‌ڵگا.
٭گه‌ر دوای جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان ده‌ركه‌وت بڕیاره‌كه هه‌ڵه‌بووه له‌و كاته‌دا ڕاستكردنه‌وه‌ی شوێنه‌واری ئه‌و سزایه كارێكی مه‌حاڵ ده‌بێت.
له‌به‌رامبه‌ردا ئاڕاسته‌یه‌كی تر له شاره‌زایانی یاسایی و كۆمه‌لناسی پێویستی بونی ئه‌م سزایه به‌گرنگ ده‌زانن به‌م پاساوانه..
٭پێیاوان وایه ئه‌م سزایه هیچ دڵڕه‌قیه‌كی تیادانیه‌و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ریه ده‌رهه‌ق به‌تاوانبارێك كاتێك ده‌بێته هۆی كوشتنی كه‌سێكی بێ‌تاوان.
٭ڕاسته كۆمه‌ڵگا ژیانی نه‌داوه به‌تاك به‌ڵام له‌به‌رامبه‌رشیدا تاك مافی ئه‌وه‌ی نیه ژیان له‌كه‌سێك بسێنێته‌وه‌و ببێته هۆی مردنی.
٭گه‌ر ئه‌م سزایه جێبه‌جێ نه‌كرێ به‌سه‌ر تاوانبارێكدا كه به‌بێ هۆ بۆته هۆی كوشتنی كه‌سێكی بێ‌تاوان ئه‌ی چ سزایه‌ك شیاوی كه‌سێكی وا تاوانباره!ْ
سه‌باره‌ت به عیراق و هه‌رێمی كوردستان گه‌رچی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م سزایه به‌رته‌سك و سنوردار كراوه به‌تایبه‌ت له‌هه‌رێمی كوردستاندا تا ڕاده‌یه‌كی زۆر جێبه‌جی كردنی ڕاگیراوه به‌هۆی فشاری ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ڕێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه، جگه له بوونی په‌یماننامه‌ی مافه مه‌ده‌نی و سیاسیه‌كانه‌وه كه‌له مادده‌ی 7و هه‌روه‌ها مادده‌ی 5 له جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی ڤمنی ئه‌م سزایه‌یان قه‌ده‌غه‌كردوه،
به‌ڵام له‌سه‌رجه‌م یاسا كارپێكراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی عیراقی فیدراڵ‌دا ئه‌م سزایه بوونی هه‌یه، وه‌ك له یاسای سزادانی عیراقی‌دا كه یاسایه‌كی به‌ركاره‌و له‌هه‌رێمی كوردستانیشدا كاری پێده‌كرێت له چه‌ند ماده‌یه‌كدا بۆ چه‌ند تاوانێك ئه‌م سزایه‌ی دیاریكردووه له‌وانه..
٭ئه‌و تاوانانه‌ی زیان به‌ئاسایشی ناوخۆی ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت ماده‌كانی ( 196،197)
٭ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌بێته هۆی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست ماده‌ی 406
٭ئه‌و تاوانانه‌ی زیان به ئامڕازه‌كانی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی گشتی ده‌گه‌یه‌نێت و مردنی لێ ده‌كه‌وێته‌وه ماده‌كانی 354،355.
هه‌روه‌ها له یاسای تیرۆردا كه یاسایه‌كی به‌ركاره‌و له مادده 4.
هه‌روه‌ها له یاسای بنه‌ماكانی دادگایكردنی سزاییدا ئالیه‌تی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م سزایه دیاری كراوه له ماده‌كانی 285بۆ293.
نوسینی / پارێزه‌ر
گۆران حه‌سه‌ن ره‌حیم
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25