قه‌ڵادزێ قه‌ڵای خۆڕاگری و سه‌خاوه‌ت
بیروڕا 09:26 AM - 2019-04-23.
وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ خه‌ڵكه ساده‌و به‌خشنده‌كه‌ی ناوچه‌ی پشده‌ر له دوو بیره‌وه‌ری كاره‌ساتبار 24/4/1974 – 24/4/1982 .
پێنوسه‌كه‌م گرت به‌ده‌ستمه‌وه تا بۆ ئه‌و كاره‌ساته كه خۆم له‌وێ حزورم هه‌بوو به‌كورتی له‌و تراژیدایه شتێك به‌بیر دێنمه‌وه ساڵی 1972 پاش تێكه‌ڵ بونه‌وه‌ی هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی پارتی به‌كاری حزب گوێزرامه‌وه قه‌ڵادزێ یه‌كه‌م جار بوو بچمه ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی و له‌ماڵی خۆم دوركه‌ومه‌وه بۆ ئه‌وه‌كاته قه‌ڵادزێ دوربوو ڕێگاو بان وه‌ك ئێستا نه‌بوو ڕێگا له دووكان به‌ولاوه گڵ بوو ته‌نها چه‌ند جێبێك هاتوچۆیان بۆ ده‌كرا. هاوڕێ و كه‌سوكارم ناڕازیبون بڕۆمه ئه‌و ناوچه‌یه چونكه كاری حزبی له‌و ناوچه‌یه ئاسان نه‌بوو هێزی سه‌ربازی زاڵبو كه‌ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ست بون به بارزانی مسته‌فاوه ناوچه‌كه بڕبوو له ململانێی سیاسی و چینایه‌تی و عه‌شایری حزب لاواز بوو منیش له ته‌مه‌نێكدا بووم بۆ ئه‌و كاته به‌ده‌گمه‌ن له‌و ته‌مه‌نه مه‌سئولیه‌تی ده‌درایه‌به‌هه‌رحاڵ چووم لێپرسراویه‌تی ناوچه‌یه‌كیشم وه‌رگرت ته‌نها دوو سێ مانگی سه‌خت بوو تا له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه ڕاهاتم ئیتر وه‌ك خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌م لێهات به‌شی زۆری ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ چاكی خه‌ڵكه‌كه خه‌ڵكێكی ساده و دڵساف هاوكار و دڵسۆز بۆ شۆڕش و پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی هه‌ژار و كه‌م ده‌ست بوون به‌ڵام به‌دڵ و ده‌رون ده‌وڵه‌مه‌ند بوون.
دوای ته‌واو بونی ڕێكه‌وتنی چوار ساڵه‌ی به‌یانی ئازار بارودۆخه‌كه گۆڕا حكومه‌ت سوربوو له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندن و جێ به‌جێ كردنی ڕێكه‌وتنه‌كه كه واده‌ی چوار ساڵه‌كه ته‌واو بوو به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی شۆڕش ڕازی نه‌بوو كه به‌نیوه‌ناچڵی و هه‌ڵواسراوی و چاره‌نوسی نادیاری كه‌ركوك و زه‌مار و به‌ده‌ره و مه‌نده‌لی پشتگوێ بخرێ ڕژێمیش له‌ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه ده‌یان پیلانی گێڕا و سه‌دان كه‌سیشی ده‌سته‌مۆ كردوو كڕی بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی كرده لێپرسراوی داموده‌زگاكان و ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی یه‌كلایه‌نه ڕاگه‌یاند.
ئیتر سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له‌شاره‌كان و حكومه‌ت كشایه‌وه له كوردستان یه‌ك زانكۆ هه‌بوو كه ساڵی 1968 به‌هه‌وڵی سه‌رۆك مام جه‌لال له سلێمانی دامه‌زرا زانكۆ ڕوی كرده قه‌ڵادزێ شاری قه‌ڵادزێ شارێكی كه‌م وێنه له ڕووی هه‌ڵكه‌وته‌ی شاره‌كه چوارده‌وری چیای سه‌خته وه‌ك قه‌ڵایه‌ك كه ته‌نها یه‌ك ده‌رگای هه‌یه ئه‌ویش ده‌ربه‌ندی قه‌ڵادزێ یه ڕێگایه‌كی یه‌ك ساید له نێوان چیای كێوه‌ڕه‌ش و ئاسۆس قه‌ڵادزێ ڕێگای شاره‌كانی ده‌ڤه‌ری سلێمانی كه‌ركوك و گه‌رمیان بوو په‌یوه‌ندیكردن به‌سه‌ر كردایه‌تی شۆڕشه‌وه چونكه سه‌ركردایه‌تی له چۆمان و گه‌ڵاڵه و حاجی هۆمه‌ران و قه‌سرێۆ ماكوسی بوو هه‌رچی له‌و شارانه‌وه بچوایه سه‌ركردایه‌تی ده‌بوو به‌قه‌ڵادزێدا تێپه‌ڕ بكات.
جگه له‌مه قورسای زۆر له‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه هێزێكی زۆری پێشمه‌رگه خه‌ڵكێكی زۆر كه به‌خۆیان و خێزانه‌كانیانه‌وه ڕویان له‌م ناوچه‌یه كردبوو خه‌ڵكی قه‌ڵادزێ و ئاواییه‌كانی ده‌رگایان له‌سه‌ر پشت بوو بۆ پێشوازی ئه‌م جه‌ماوه‌ره.
ڕاگه‌یاندنه‌كانی شۆڕش ڕادێوی ده‌نگی كوردستان په‌یتا په‌یتا ئاگاداری بڵاو ده‌كرده‌وه و دوای له خوێندكاران و مامۆستایان و كارمه‌ندانی زانكۆی سلێمانی ده‌كرد كه به په‌له په‌یوه‌ندی به‌زانكۆكه‌یانه‌وه بكه‌ن هه‌موو زانیاریه‌ك له‌سه‌ر داموده‌زاگا و دامه‌زراوه‌كانی شۆڕش ئاسای له ڕادێۆ و بێ ته‌له‌كان ئاشكرا كرا ڕۆژی 23/4/1974 ده‌نگۆ بڵاو بوه‌وه كه ڕژێمی داگیركه‌ری عێراق بۆردومانی شاری قه‌ڵادزێ و زانكۆ ده‌كات ئه‌م هه‌واڵه‌ش له ڕادیۆ بڵاوكرایه‌وه كه ڕژێم نیازی هه‌یه شاره‌كانی قه‌ڵادزێ هه‌ڵه‌بجه بۆردومان بكات.
ئێواره‌ی ڕۆژی 23/4/1974 ئۆرگانه‌كانی حزب و شۆڕش لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تیان دامه‌زراند تا ئاگاداری خه‌ڵكیان كرده‌وه كه‌ماڵ و داموده‌زگاكان چۆڵ كه‌ن به‌ڵام زۆری خه‌ڵك گوێیان پێ نه‌دا پێش خۆرئاوا بوون سه‌ردانی خوێندكاره‌كانی زانكۆمان كرد كه له هۆڵی ڕنحساری توتنی قه‌ڵادزێ نیشته‌جێ بوبون هۆڵه‌كه جه‌مالون بوو له ته‌نیشت قائمقامیه‌تی قه‌ڵادزێ شه‌هیدان سۆران سه‌ڵته، ئازاد، محمدسام سام هاوڕێم بوون پێم ووتن له‌گه‌ڵ ئێمه وه‌رن لێره مه‌بن ووتیان تازه ئه‌مشه‌و لێره ده‌بن به‌یانی زوو هه‌ڵده‌ستین دێین بۆلات ئه‌وه بوو هه‌ڵه‌نه‌سانه‌وه بۆ هه‌تاهه‌تایه خه‌به‌ریان نه‌بوه‌وه دوانیوه‌ڕۆ ئه‌و چوار هاوڕێ یه له به‌تانیه‌كدا له گوندی گرده سپیان نێژران لێك جیا نه‌ئه‌كرانه‌وه.
شه‌و من و چه‌ند هاوڕێیه‌كم له ماڵی خوالێخۆشبوو (إبراهیم خدر میران) بوین كه كادرێكی تێكۆشه‌ری حزب بوو له‌ماڵ (فۆاد حمه لاو) كرێ چی بوو بۆ به‌یانی هه‌ستاین چوینه چاخانه‌ی (قادر) كه تێكۆشه‌رێكی كۆمۆنیست بوو له‌به‌ر قه‌ره‌باڵخی جێ‌مان هێشتو نانی به‌یانیمان نه‌خوارد چوینه‌وه باره‌گای حزب كه به‌مبه‌ر مزگه‌وتی خانه‌قابوو كاك سعید قادری ئامۆزام كه ئێستا ئه‌ندازیاره له هولێر و كاك محمد علی سویره‌ڵه كه ئێیستا مامۆستای زانكۆیه و كاك واحد رشید ئه‌و سێ كه‌سه پێكه‌وه بوین هه‌ر كه گه‌یشتینه حه‌وشه‌ی باره‌گای ناوچه فڕۆكه‌ی سیخۆ گه‌یشته سه‌ر قه‌ڵادزێ گرمه و ناڵه‌ی بۆمبا شاره‌كه‌ی هه‌ژاند له چه‌ند چركه‌یه‌كدا ئه‌و شاره نوقمی خوێن بوو قیامه‌ت هه‌ڵسا ئه‌و دۆشكه‌ی له‌سه‌ر قه‌ڵا دانرابوو بۆ پارێزگاری شاره‌كه كه‌سی لانه‌بوو ئیتر شاره جوان و به‌خشنده‌كه‌ی قه‌ڵادزێ مه‌ڵبه‌ندی فه‌قێ ئه‌حمدی دارشمانه و شێخ فه‌رخ خوشكه سنه‌وبه‌ر شه‌هید فاروق له‌هه‌ر چوار لاوه دوكه‌ڵ و ئاگری لێ به‌رز ده‌بوه‌وه.
قوتابخانه‌ی ئاسۆس كه گه‌وره‌ترین خوێندنگا بوو له‌شاره‌كه‌دا چه‌ند مه‌ترێك چوبوه قوڵای زه‌وی یه‌وه سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ بازاڕ و ئوتێله‌كه‌ی حسن سعید و چاخانه‌كه‌ی قادر پڕبون له خوێن و پارچه‌پارچه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤه‌كان بۆ كرۆزی خێزانه هه‌شت كه‌سیه‌كه‌ی فه‌تحی ڕه‌سام خوێندكار و مامۆستایانی زانكۆ زیڕه‌ی مناڵ و هاواری ژنان .
گه‌ڕه‌كی كاره‌با خوشكه ناكامه‌كه‌ی مامۆستا فوادی حمه لاو ئه‌و ماڵه‌ی كه شه‌و ئێمه لێی خه‌وتبوین جه‌سته‌ی له‌توپه‌تی قوباد كوڕه جوان خاسه‌كه‌ی حسنی حاجی محمود ده‌یان و سه‌دان شه‌هیدی تر له‌گه‌ڵ شاره‌كه‌دا شه‌هید كران ئیتر من چه‌ند هاوڕێیه‌كم خێرا ڕۆیشتین بۆ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ بۆ هۆڵی ئینحساره‌كه بۆ دائیره‌ی به‌ریده‌كه هه‌رچی برینداره‌كان هه‌بوو كۆمان كردنه‌وه كه نزیكه‌ی (100) كه‌س ده‌بون بردماننه مزگه‌وتی خانه‌قا هه‌ندێكیان به‌ئاسته‌م ڕۆحیان تیامابو به‌په‌له چومه نه‌خۆشخانه له‌وێ فه‌راشی خه‌سته‌خانه‌كه بریندار بوو كه به‌رامبه‌ر مه‌كته‌بی ئاسۆس بوو (دكتۆر مێگفی كریم به‌رزنجی) كه خزمم بوو به‌خۆی و جانتایه ده‌رمانه‌وه بردم بۆ مزگه‌وتی خانه‌قا بۆ چاره‌سه‌ری برینداره‌كان نه‌یده‌زانی چۆن چاره‌سه‌ریان بكات چونكه برینداره‌كان هه‌موویان خوێنیان لێ ده‌چۆڕا سه‌رژمێری بریندار و كوژراوه‌كانمان به‌ته‌خمین نارد به‌بێ ته‌لدا هه‌ندێ له برینداره‌كانمان به ئوتومبێلی خه‌ڵك نارد بۆ سه‌رده‌شت شاره‌كه ئه‌و ڕۆژ و شه‌وه یه‌ك كه‌سی تیانه‌ما لێپرسراو پێشمه‌رگه له پێش خه‌ڵكه‌وه ڕایان ده‌كرد كه‌س ده‌ست نه‌كه‌وت كه هه‌ندێك له جه‌نازه‌كان بشارنه‌وه بیرم دێ خوالێخۆشبوو قادر بنا و قاله‌ی حمه چاوه‌ش چوار كه‌سی خستبوه ئوتومبێله‌كه‌یه‌وه كه شه‌هیدان سۆران سه‌ڵه‌ته و ئازاد و حمه سام سام بوون له دووره‌وه هاواری له‌من كرد ووتی سید احمد به‌ڵكو خه‌ڵكێك په‌یداكه‌یت ئه‌م لاشانه له‌م به‌تانیه‌دان بیشارینه‌وه ئه‌مه فڵان و فڵانن ووتم بابیان به‌ین بۆ گره سپیان له‌وێ باره‌گاكه‌ی ئێمه‌ی لێ یه و ئه‌یان نێژین له‌وێ ناشتمانن هه‌رچواریان به‌یه‌كه‌وه دوای مانگێ كه‌سوكاریان هاتن بۆ لای من بردمنه سه‌ر گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌یان هه‌ر به به‌تانیه‌كانه‌وه بردیاننه‌وه بۆ سلێمانی.
ڕۆژی 24/4/1974 كاره‌ساتێك بوو كه هه‌رگیز بیرناچێته‌وه بۆیه جارێكی تر له‌و ڕۆژه‌دا به‌ڵام دوای چه‌ند ساڵ دوای ئاشبه‌تاڵه ئابڕوبه‌ره‌كه‌ی ساڵی 1975 خه‌ڵكی خۆڕاگر و شۆڕش په‌روه‌ر له 24/4/1982 ئه‌مجاره به ڕێنمای شۆڕشی نوێ به ڕابه‌رایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئه‌و یه‌كێتیه‌ی گڕی به‌شه‌وه‌زه‌نگ دا و دار به‌ڕوی له‌سه‌ر ته‌وقی سه‌ری سه‌ددام و حزبه فاشیه‌كه‌ی ڕواند .
بۆ ئه‌و ڕۆژه كاره‌ستباره ڕاپه‌ڕین ئه‌ندام و كادره‌كانی (ی.ن.ك) و شۆڕشی نوێ پێشه‌نگی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه بوون هاواریان ده‌كرد فاشیه‌كان بۆ ده‌ره‌وه خائنان بۆ زبڵدانی مێژوو مه‌خابن جارێكی تر شاره‌كه‌یان شه‌هید كرد جارێكی تر ڕۆڵه چاو نه‌ترسه‌كانی (ی.ن.ك) و شۆڕشی نوێ به ڕابه‌رایه‌تی مامی گه‌وره ڕاپه‌ڕین به‌ڕوی داگیركه‌ردا شێره ژنی قه‌ڵادزێ سنه‌وبه‌ر به‌خوێنی خۆی و هاوڕێكانی سه‌ركه‌وتنی بۆ شۆڕشی نوێ بۆ یه‌كێتیه‌كه‌ی سه‌ربڵندی بۆ قه‌ڵادزێ و نه‌ته‌وه‌كه‌ی تۆمار كرد.
سڵاو له قه‌ڵادزێ قه‌ڵای خۆڕاگری و به‌خشنده‌یی سڵاو له تێكڕا شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری و سه‌رفرازی نه‌ته‌وه‌ی كورد
نوسینی / پ.ی.د.ئه‌حمه‌د سید محه‌مه‌د به‌رزنجی
یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی ی.ن.ك
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19