riklam

حاكم قادر.. به‌رده‌وامده‌بین له‌ داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانی خه‌ڵك

ی.ن.ک‌‌ 10:25 PM - 2019-04-22
.

.

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22-4-2019، حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕ مه‌كته‌بی سیاسی ولێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی یه‌كی سلێمانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی نوێنه‌رانی خه‌ڵكی سنوری گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌شی خواره‌ی شاری سلێمانی  كۆبۆوه‌.

حاكم قادر حه‌مه‌جان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌میشه‌ له‌ یه‌كێتی نێوخه‌ڵكه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ و بۆ خه‌ڵك تێكۆشاوه‌و بۆ ئازادی وسه‌رفرازی خه‌ڵك قوربانی داوه‌ وخه‌بات و تێكۆشانی له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئازادی وسه‌رفرازی گه‌له‌كه‌مان، پشت به‌ستن به‌پڕه‌نسیبه‌كانی وه‌ك حزبێكی جه‌ماوه‌ری ڕۆڵی كه‌م وێنه‌و سه‌ره‌كی گێڕاوه‌ له‌به‌ره‌و پێشبردنی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری رووه‌ و شارستانی و كرانه‌وه‌ به‌ڕووی پێشكه‌وتن وگه‌شانه‌وه‌دا، له‌و ڕه‌وانگه‌یه‌وه‌  هه‌میشه‌ له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدا بووه‌ تا گه‌له‌كه‌مان و به‌ته‌واوی ئامانجه‌كانی بگات، به‌تایبه‌ت له‌پێناو پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی زانستخوازو ڕۆشنبیر كه‌به‌هۆیانه‌وه‌ نیشتمان له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ ڕیزبه‌ندبێ ، یه‌كێتی هاوكارو خه‌مخۆری به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ڕه‌واكانیان ده‌بێت .

 له‌به‌شێكی تری ووته‌كانیدا وپاش گوێگرتن له‌گرفت وداخوازییه‌كانیان ووتی: به‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌جێهێنانی كارنامه‌ی یه‌كیتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌میشه‌ ئه‌و ڕاستیه‌ سه‌لماوه‌ كه‌ یه‌كێتی له‌سه‌ره‌تاوه‌ تائێستا گرنگی زۆری به‌فراوانكردنی بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری داوه‌ و بۆ داهاتووش دڵنیای كردنه‌وه‌ كه‌له‌سه‌رهه‌مان ڕێبازبه‌رده‌وام ده‌بین وپاشگه‌زیش نابینه‌وه‌و له‌هه‌وڵه‌كانمان بۆباشتركردنی حاڵ وگوزه‌رانی خه‌ڵك به‌رده‌وامده‌بین.

هه‌رله‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌دوای خستنه‌ڕووی دواپێشهاته‌ سیاسی یه‌كانی ناوچه‌كه‌و عیراق وهه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی،  هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی خسته‌ڕوو.

PUKmedia تایبه‌ت

23.jpg

24.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket