riklam

سعودیه‌ هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران پڕده‌كاته‌وه‌

ئابوری 05:47 PM - 2019-04-22
.

.

سعودیه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی رێكخراوی ئۆپیك هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ كاتی گونجاودا ئاستی به‌رھه‌مهێنانی نه‌وت زیاد بكه‌ین بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی نه‌وتی ئێران له‌ بازاڕه‌كانی جیھاندا.

ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ 22-4-2019، له‌ زاری خالید فالح وه‌زیری وزه‌ی سعودیه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی رێكخراوی ئۆپیك هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ كاتی گونجاودا ئاستی به‌رھه‌مهێنانی نه‌وت، زیاد بكه‌ین بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی نه‌وتی ئێران له‌ بازاڕه‌كانی جیھاندا.

هه‌مان كات مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، دۆناڵد تره‌مپ وتووێژی له‌گه‌ڵ ھه‌ریه‌ك له‌ سعودیه‌و ئیماراتدا ئه‌نجامداوه‌و ھه‌ردوو وڵاتیش جه‌ختیانكردووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی توانای ئه‌وه‌یان ھه‌یه‌ له‌ كاتی گونجاودا ئاستی به‌رھه‌م زیاد بكه‌ن بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی نه‌وتی ئێران له‌ بازاڕه‌كانی جیھاندا.

PUKmedia رۆیته‌رز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket