riklam

هۆڵه‌ندا.. یادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی به‌رز راگیرا

تاراوگە‌‌ 04:46 PM - 2019-04-22
.

.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌، 21-4-2019، له‌ شاری ئاڕنهێم هۆڵی ( Ab eleneartrhof1326833LR, Arnhem)  له‌ نێو ئاپۆڕه‌ی رۆژنامه‌نووسان و روناكبیران، به‌هاوبه‌شی هه‌ردوو رێكخراوی چه‌پك بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و ئه‌كادیمیای به‌درخان بۆ توێژینه‌وه‌ی، ڕۆژنامه‌وانی كه‌لتور، رێوڕه‌سمی پڕ شكۆی یادی 121 ساڵه‌ی رۆنامه‌وانیی كوردی، به‌دروشمی ((پاش 121 ساڵ، رۆژنامه‌وانیی كوردیی به‌ره‌و كوێ ؟)) به‌ڕێوه‌چوو .

له‌ سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی رێوره‌سمه‌كه‌دا كه‌ له‌لایه‌ن خاتوو رێژین بابا عه‌لی به‌ڕێوه‌براو به‌خێرهاتنی میوانانی كردو كورته‌یه‌ك له‌ مێژوو كاره‌كانی، ئه‌كادیمیای به‌درخان و رێكخراوی چه‌پكی بۆ مێوانان كردو به‌سروودی به‌درخانی خاك په‌روه‌رم كه‌ له‌ هۆنراوه‌ی مامۆستا جه‌مال عه‌بدول و ئاوازی ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی و به‌ده‌نگی كۆرسی تیپی مۆسیقای كیژانی سلێمانی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد ...

سه‌ره‌تای ده‌ستپێك وتاری هاوبه‌شی چه‌پك و به‌درخان ، له‌ لایه‌ن شاخه‌وان دوكانی  خوێندرایه‌وه‌و تێیدا وتی: ئه‌مڕۆ رۆژێكی پڕشنگداره‌ له‌ مێژوویی پڕله‌ سه‌روه‌ری رۆژنامه‌نووسانی كورد، هه‌روه‌ها هیواشی خواست گرنگی به‌ ئازادی و ئازادی راده‌ربڕین بدرێت و ره‌وه‌ندی كوردی چالاكانه‌تر كاره‌كانی ئه‌نجام بدات، له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی ؛ كاری رێكخراوه‌یی له‌ تاراوگه‌ له‌ پاشه‌كشه‌دایه‌ به‌هۆی ناكارامه‌یی گروپ و رێكخراوه‌كانی كومه‌ڵگای مه‌ده‌نی .

شایانی باسه‌ دوكانی وتی؛ ئه‌مڕۆ به‌داخه‌وه‌ ئازادی و مافی رۆژنامه‌نووسان پێشێلده‌كرێت و هیچ لایه‌ك و كه‌ناڵێكی به‌رگریكار نییه‌ ، داكۆكیكاربێ له‌ مافی رۆژنامه‌نووسان بكات ...به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی كاڵ وكرچی كه‌ناڵ و راگه‌یانده‌كانی هه‌رێمی كوردستان و نه‌بوونی چاودێری كوالێتی به‌رهه‌مه‌كان ، به‌مه‌شیان پاشاگه‌ردانی ده‌خاته‌ نێو كۆمه‌ڵگای كورده‌واری ، بۆیه‌ له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و قه‌یرانانه‌ توانیمان ئه‌و چالاكییه‌ رۆژنامه‌وانییه‌ بۆ رۆژنامه‌نووسان و روناكبیرانی تاراوگه‌ رێكبخه‌ین ...

هه‌ر له‌ به‌رنامه‌ی كاری چالاكییه‌ هاتبوو ، كه‌به‌به‌شداری هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كارو كاریكاتێریست محه‌مه‌د فه‌تاح له‌ شاری سلێمانی،به‌ چه‌ند تابلۆیه‌كی كاریكاتێر  و هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار تارا ئه‌مین له‌ وڵاتی نه‌رویج به‌چه‌ند تابلۆیه‌ك یاده‌كه‌یان به‌رزو پیرۆز  راگرت ...به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی بچوكی هۆڵه‌كه‌ و كه‌می شوێنی هه‌ڵواسینی تابلۆكان نه‌توانرا سه‌رجه‌م كاره‌كان نیشانبدرێت ...له‌لایه‌كی دیكه‌ و له‌هه‌مان چالاكییدا پێشانگای كتێب بۆ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌كادیمیای به‌درخان و چه‌ندین ده‌زگا و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردی ئه‌نجامدرا ..

له‌ پانێڵی یه‌كه‌می یادی 121 ساڵه‌ی رۆژنامه‌نووسی كوردیدا ، به‌ ناونیشانی پاش 121 ساڵ رۆژنامه‌نووسی كوردی به‌ره‌و كوێ؟ بو به‌رێزان حه‌مید به‌درخان و  عه‌بدولقه‌هار هه‌ولێری به‌ڕێوه‌چوو ، حه‌مید به‌درخان باسی له‌ گرنگی ده‌رچواندنی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی نۆبه‌ر كوردستان كرد و گوتی ؛ ده‌رچوونی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردی واته‌ به‌زیندوو راگرتنی زمانی شیرینی كوردی وببێته‌ خاوه‌نی هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و كه‌لتور و  رۆژنامه‌ ....سه‌باره‌ت به‌ ده‌رچواندنی رۆژنامه‌ی كوردستان ، ئایا 21نیسانه‌ ،یا 22 نیسانه‌ ،كه‌ له‌لایه‌ن د.مه‌غدید سه‌پانه‌وه‌ ئاراسته‌ی كۆنفراسه‌كه‌ی كردبوو ، دڵنییایی ده‌دات كه‌ 21 نیسانی 1898ده‌رچووه‌ ، له‌هه‌مانكاتیشدا حه‌مید به‌درخان پێداگری له‌و ڕایه‌كرد كه‌ سه‌رجه‌م ژماره‌كانی رۆژنامه‌ی كوردستان له‌ قاهیره‌ ده‌رچووه‌ و له‌به‌ر فشاره‌كانی حوكمڕانی قه‌له‌مڕه‌وی عوسمانلییه‌كاندا وتوویانه‌ رۆژنامه‌كه‌ له‌ ئه‌مریكا و قاڵیره‌ و فۆلكستۆن و سویسڕا و نه‌مسا هاتۆته‌ چاپكردن .. هه‌روه‌ها نوسه‌ر و لێكۆڵیار عه‌بدولقه‌هار هه‌ولێری له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی خۆیدا كه‌ پێشكه‌شی ئاماده‌بووانی كرد گووتی .: یه‌كه‌مین رۆژنامه‌له‌ ئه‌ڵمانیا له‌ ئۆكتۆبه‌ری   1605 زاینیی چاپكراوه‌ و میلله‌تی كوردیش 293 ساڵ له‌ پاش ده‌رچواندنی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ ، رۆژنامه‌ی كوردی اپ و بڵاوكردۆته‌وه‌ ...له‌ درێژه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یدا وتی : رۆژنامه‌نووسی به‌ ده‌سته‌ڵاتی چواره‌م ده‌ناسرێ ، هه‌روه‌ها بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر سێ كۆڵه‌كه‌ی بنه‌ڕه‌تی دامه‌زراوه‌ ، گه‌ل یا نه‌ته‌وه‌ ، هه‌رێم یا نیشتمان ، ده‌سته‌ڵاتی سیاسی ...

له‌ درێژه‌ی كاره‌كانی كۆنفراس ،پێشكه‌شكردنی پانێڵی دووه‌مبوو ، كه‌ تایبه‌تبوو به‌ ژن ومیدیای كوردی كه‌ له‌ لایه‌ن هه‌رسێ راگه‌یاندكارانی ژن له‌بواره‌ جیا جیاكانی كاری  رۆژنامه‌نووسی كه‌ له‌ لایه‌ن ، خاتوو ڤینۆس فایه‌ق و به‌رفین ئێزلی و رێژین بابا عه‌لی به‌ڕێوه‌چوو ...له‌ ده‌سپێكی ئه‌و پانێڵه‌دا خاتوو ڤینۆس فایه‌ق كه‌ له‌ بواری میدیا و راگه‌یاندن كه‌ به‌ وردی و وه‌ك ئه‌كادیمیستێك كارده‌كات و ده‌ڵێ ، ژنه‌ ئازاو جه‌به‌زه‌كانی بواری میدیا ، وازده‌هێنن ومیدیا جێده‌هێڵن و خه‌ریكی ژیانی خۆیان ده‌بن ...بۆیه‌ له‌رێگای بوختان و قسه‌ی نابه‌جێدا، دوورله‌ لۆژیك مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌كدا ده‌كرێت ...له‌ پاشان به‌رفین ‌ئێلزی به‌رێوه‌به‌ری ژن تیڤی له‌ باسه‌كه‌ی خۆیدا گوتی ؛ به‌درخانییه‌كان ماڵباتێكی خه‌باتكاربوون بۆ ئاشناكردنی كورد به‌كورد و دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردستان ...له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا گوتی : مخابن لێره‌ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی روناكبیری لێیه‌ و یه‌كتری ناناسین ...به‌ پێویستی زانی كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ كاربكه‌ین ...

هه‌روه‌ها فیلمی دیكۆمێنتای ، به‌ نێوی به‌درخانییه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز ستار محه‌مه‌د ئه‌مین كاری ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانی و  سامی كه‌مال كاری هونه‌ری، تایبه‌ت بۆ ئه‌و كۆنفرانسه‌ ئاماده‌كرابوو به‌هۆی هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكییه‌وه‌ نیشاننه‌درا...  له‌ كۆتایشدا رێزلێنان به‌واژۆی تێۆڤینیك گه‌وره‌ روناكبیرو سیاسه‌تمه‌داری ھۆڵندی و حه‌مید به‌درخان و شاخه‌وان دوكانی واژۆكرا  و به‌خشرایه‌ به‌شداربوان له‌گه‌ل مه‌دالیای رێزلێنانی رێوره‌سمه‌كه‌ به‌سپۆنسه‌ری و ھاوكاری خاتوو شاناز ئیبراھیم ئه‌حمه‌د دروستكرابوو  كه‌ رێكخه‌رانی یاده‌كه‌   سلاو رێز و پیرۆزبایی یادی 212 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردییان ئاراسته‌ی خاتوو شانازخان كرد بۆ ئه‌و هه‌وڵ و ماندوبوونه‌ی... ... به‌شێك له‌ رۆژنامه‌نوسانی ولاتانی تریش به‌سه‌ردان و گه‌یاندنی مه‌دالیای رێزلێنان ده‌گه‌یه‌نێته‌ لای سه‌ربازه‌ ونه‌كانی مه‌یدانی راگه‌یاندن له‌ تاراوگه‌.

ئامانج له‌ سازدانی رێوره‌سمی یادی 121 ساڵه‌ی رۆژنامه‌وانی كوردی له‌ھۆڵه‌ندا:
1-نوسینه‌وه‌ی مێژوویی رۆژنامه‌نوسی كوردی و دۆزینه‌وه‌ و كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌رشیفی رۆژنامه‌وانی كورد.
2- به‌رزوپیرۆز راگرتنی یادو بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی و كه‌لتوریه‌كان له‌تاراوگه‌.
3-به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌وكاراكته‌رو ئه‌كتیڤ وناسراوانه‌ی كه‌ سالانێك خزمه‌تیان له‌م بواره‌دا كردوه‌ و خه‌لات و رێزلێنانیان پێببه‌خشرێت.
4-به‌رفراوانبونی ئازادی و ئازادی راده‌ربڕین و مافی رۆژنامه‌نوسان له‌تاراوگه‌و پشتیوانی كردن له‌ھاوپیشه‌كانمان له‌ھه‌رێمی كوردستان له‌كاتی پێشێلكردن به‌رامبه‌ریان.
5-به‌رده‌وامی ئه‌م جۆره‌ كۆنفراسانه‌ له‌ئه‌وروپاو به‌تایبه‌تی له‌یادی رۆژنامه‌نوسی كوردی و بریاریشـدرا كه‌سالانه‌ له‌یه‌كێك له‌وڵاتانی ئه‌وروپا ئه‌ویاده‌ پیرۆز بكرێت و كۆنفرانس و ۆركشۆپی پێویست و زانستیان بۆ رێكبخرێ.

بڕیاریش درا ته‌واوی رێوره‌سمه‌كه‌ به‌كۆی لێكۆڵینه‌وه‌ بابه‌ته‌كان به‌وێنه‌وه‌ له‌دوتوێی كتێبێكدا به‌رھه‌م بھێنرێت و بخرێته‌ كتێبخانه‌ی كوردی.

PUKmedia  / حه‌مید به‌درخان ، ئه‌كادیمیای به‌درخان
شاخه‌وان ئه‌كره‌م دوكانی ،رێكخراوی چه‌پك
21ی نیسانی2019 ھۆڵه‌ندا_ئارنھێم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket