riklam

بافڵ تاڵەبانی: لە قۆناغەكانی كۆتایی پێكهێنانی حكومەتداین

ی.ن.ک‌‌ 04:21 PM - 2019-04-22
.

.

بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان چاویكەوت بە باڵیۆز ولیام رویبوك جێگری نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش و ستیفن فەیگن كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان، لەدانیشتنێكدا بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا لەبارەی پێشهات و پەرەسەندنە سیاسییەكان هەرێم و عیراق و ناوچەكە.

لەبەر رۆشنایی سیاسەتی بڕیارلێدراوی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بافڵ تاڵەبانی باری سەرنجی لەسەر بارودۆخی سیاسی و سەربازی و ئابوری هەرێم خستەڕوو رایگەیاند: لە قۆناغەكانی كۆتایی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمین  و چاكسازی و خزمەتكردن و ئاوەدانی زیاتر لە ئەولەویەتی بەرنامەی حكومەتی داهاتوو دەبێت و هەموو هەوڵێكی یەكێتیش كاركردن دەبێت بۆ گۆڕانكاری ریشەیی لە بەڕێوبردن و ئیدارەدانی هەرێم.

سەبارەت بە قۆناغی نوێی رووبەڕوبونەوەی تیرۆریش بافڵ تاڵەبانی رونیكردەوە شەڕی داعش كۆتایی نەهاتووە پێویستە بەسیاسەت و ستراتیژێكی نوێوە پلان دابنێین بۆ جەنگی رووبەڕوبونەوەی تیرۆرستانی داعش و لەڕووی پەروەردەو فیكرەوە روبەڕووی بیری ترس و تۆقاندن و توندڕەوی ببینەوە بۆ ئەوەش پێویستمان بەهاوكاری بەردەوامی هاوپەیمانان دەبێت.

پەیوەست بە پرۆسەی سیاسیش لە عیراق بافڵ تاڵەبانی هەڵوێستەی كرد لەسەر سیاسەتی نوێی عیراق و پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغداو تەئكیدیكردەوە لەسەر چارەسەركردنی كۆی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور و بەرژەوەندی هاوبەش. 

لەبەرامبەردا وەفدی میوان بە بایەخەوە لە رۆڵی هێزی پێشمەرگەیان روانی لەسەركەوتنی جەنگی رووبەڕوبوونەوەی داعش و سوپاسی یەكێتییشیان  كرد كە لەهاوكێشە سیاسییەكاندا رۆڵی باشی گێڕاوە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket