مه‌لا به‌ختیار: هه‌ركه‌سێك مێژووی خۆی شاره‌زا نه‌بێ سه‌ركه‌توونابێت
ی.ن.ک 04:14 PM - 2019-04-22.
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، ئه‌مڕۆ 22-4-2019، مامۆستایان و خوێندكارانی ئاماده‌یی برادۆست-ی كچان له‌سلێمانی كرد‌و له‌وته‌یه‌كیشدا، به‌خێرهاتنی كردن‌و له‌به‌رامبه‌ر كاركردنی خوێندكاره‌كانیشدا، به‌توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌بواری مێژوودا، وتی: مامۆستایان‌و خوێندكاره ئازیزه‌كان، خۆشحاڵم كه ئه‌وه‌نده به‌جوانی په‌رۆشی له‌م ئاسته‌ی خوێندنتاندا كه هێشتا زۆرتان ماوه بچنه ناو ئه‌و بواره، چونكه ئه‌مكاره‌ی ئێوه تێز‌و كاركردنی زانكۆیه، به‌ڵام به‌خه‌یاڵێكی جوان‌و به‌و شێوه‌یه كار له‌میتۆدی مێژوودا ده‌كه‌ن، بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه پێتانده‌ڵێم كه به‌م په‌رۆشییه و به‌م به‌رنامه‌یه له‌مكاره‌و له‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی رۆژژمێره‌كانی مێژوو، بواره جیاوازه‌كانی مێژوو به‌رده‌وابن، ئه‌وا دڵنیاتان ده‌كه‌م، له‌پاشه‌ڕۆژدا ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامبێ، هه‌ڵده‌كه‌وێ..
له‌ددیاره‌كه‌یدا، مه‌لا به‌ختیار، هاوكات ئاماژه‌ی به‌مێژوو و یادی رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی كرد‌و رۆڵی بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانییه‌كانی له‌ده‌ركردنی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردیدا، رۆژنامه‌ی (كوردستان)و له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا، به‌بایه‌خ‌و گرنگییه‌وه هه‌ڵسه‌نگاند، به‌تایبه‌ت كه له‌ده‌ربه‌ده‌ریی‌و ئاواره‌یدا‌و له‌دوای شكستی راپه‌ڕینه‌كانی كوردستان‌و له‌دڵسۆزی خۆیانه‌وه پاشه‌وه‌ی چونه‌ته قاهیره‌و داڵده دراون، رۆژنامه‌كه‌یان له‌قۆناغی جیاواز جیاوازدا ده‌كردووه‌و رایگه‌یاند: له‌و قۆناغ‌و سه‌رده‌مه‌دا، كورد هاوشانی نه‌ته‌وه پێشكه‌وتوه‌كانی دنیا، ئه‌گه‌رچی چه‌ند ساڵێك عه‌ره‌ب‌و فارس‌و تورك پێشمان كه‌وتوون، به‌ڵام له‌هه‌مان زه‌مان‌و زه‌مینه‌دا، رووناكبیران‌و نوسه‌رانی كورد، وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه ده‌یه‌وێ، له قۆناغی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاسته‌وه ده‌یه‌وێ بگوازێته‌وه بۆ قۆناغی هاوچه‌رخ‌و بێته ناو دنیای پێشكه‌وتوو سود له‌دنیای شارستانییه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌ربگرێ، كه (121) ساڵ زیاتره، رۆژنامه‌یان ده‌ركردووه.
هاوكات قۆناغ‌و سه‌رده‌می رابردووی به‌ئێستای سه‌رده‌می شۆڕشی زانیاریی‌و ته‌كنیك‌و ته‌كنه‌لۆجیا، به‌راورد كرد‌و تیایدا ره‌هه‌ندی بیركردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی میری به‌درخانی شرۆڤه كرد، كه ره‌هه‌ندێكی میرنشینی نه‌بووه، به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی ره‌هه‌ندێكی نه‌ته‌وه‌یی بووه‌و نمونه‌ی خه‌باتی میری به‌درخان بۆ رزگاركردنی موسڵ وه‌ك به‌شێك له‌كوردستانی گه‌وره‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا خیانه‌تی یه‌زدان شێری ئامۆزای هێنایه‌وه‌و سه‌ره‌ڕای ئاواره‌یی بنه‌ماڵه‌ی به‌درخان، به‌ڵام كاریگه‌ری وشه‌و رۆژنامه‌ی كوردستانی له‌وكاته‌شدا به‌پڕ به‌ها هه‌ڵسه‌نگاند، كه وایكردووه سوڵتان عه‌بدولحه‌مید له‌هه‌وڵدابێت بۆ گرتنی میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان‌و ئه‌مه‌شی بۆ پیرۆزی وشه‌و وتار‌و رۆژنامه گێڕایه‌وه.
مه‌لا به‌ختیار، له‌به‌رامبه‌ر كاری خوێندكارانی ئاماده‌یی برادۆست له‌ناو به‌شه جیاجیاكانی مێژوودا، به‌مایه‌ی خۆشحاڵی و رۆژێكی مێژووی بۆ خۆی زانی، هه‌روه‌ك چۆن رۆژێكی مێژوییه بۆ رۆژنامه‌گه‌ری كوردیی و خوێندكاری كوردستانه‌وه‌و وتی: هه‌ڵبژاردنی بابه‌ته‌كان، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئێوه‌ی خوێندكاران چوونه‌ته ناو مێژوو، له‌مێژووشدا گه‌وهه‌ری جوانتان هه‌ڵبژاردووه، فه‌لسه‌فه، زانای نۆبڵ وه‌رگر، جینۆساید، شۆڕش‌و جه‌نابی مام جه‌لال-تان هه‌ڵبژاردووه‌و جه‌ختیكرده‌وه: هه‌ركه‌سێك مێژووی خۆی شاره‌زا نه‌بێ، بیر له‌وه‌نه‌كاته‌وه ببێته كه‌سێكی هه‌ڵكه‌وتوو.
وتیشی: هه‌ركه‌سێك به‌بێ شاره‌زا بوون له‌مێژوو، زمان‌و كه‌لتوری خۆی، ناتوانێ به‌كۆپیكردن‌و لاسایكردنه‌وه‌ی خه‌وه جوانه‌كانی ئه‌وروپا، كوردستان بخاته ناو ئه‌و كۆپییه خه‌یاڵییه‌ی هه‌یه‌تی‌و شكست ده‌خوات. بۆیه هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئاگایان له‌مێژوو نییه، زۆرترین هه‌ڵه‌ده‌كه له‌بۆچوونه‌كانیاندا، بۆ؟ چونكه په‌ند‌و ده‌رسی تێدا نییه.
بۆیه خوێندنه‌وه‌ی مێژوو، شاره‌زابوون له‌مێژوودا گرنگه. چونكه داهێنانیش پێویستی نه‌ك هه‌ر به‌خوێندنه‌وه، به‌ڵكو پێویستی به‌وه‌یه به‌هۆشیارییه‌كی قوڵه‌وه سه‌یری مێژوو، هه‌موو جومگه‌كانی، رووداوه‌كانی بكه‌یت‌و به‌هۆشیاریشه‌وه سه‌یركردنی مێژوو، واته به‌چاوی ره‌خنه‌گرانه‌وه سه‌یری مێژوو بكه‌یت‌و ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد: نه چاوپۆشین له‌هه‌ڵه‌كانی مێژوو، یارمه‌تیت ده‌دات پێبگه‌یت، نه چاوپۆشین له‌هه‌ڵه‌كانی ئێستا یارمه‌تیتده‌دات خزمه‌ت بكه‌یت! ئه‌وه‌ش به‌ڕه‌خنه‌ی ئه‌قڵانی ده‌بێت. چونكه به‌پێوه‌ره‌كانی فه‌یسبووك‌و سۆشیالمێدیا ناتوانی باس له شێخ مه‌حمود‌و سمكۆی شه‌كاك بكه‌یت.
به‌وته‌یه‌شی (هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك قه‌رزی له‌لای كورد نییه، به‌ڵكو نه‌ته‌وه‌كه‌مان قه‌زری لای هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی تره)، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی له‌مێژووی داگیركاریی‌و كوشت‌و كوشتاری نه‌ته‌وه‌كه‌مان‌و سه‌ركوتكردنی خه‌باته‌كه‌ی له‌قۆناغه جیاوازه‌كانی مێژووی رابردوودا، به‌ده‌ستی نه‌ته‌وه سه‌رده‌ست‌و داگیركاره‌كانی كوردستان، هه‌ڵدایه‌وه‌و بۆ هه‌ر قۆناغێكیش نمونه‌ی زیندووی گێڕایه‌وه، كه به‌رجه‌سته‌كاری تاوانه‌كان‌و ئه‌و غه‌دره گه‌ورانه‌ن كه له‌مێژوودا له‌كورد كراوه‌و وتی: ته‌نها تاوانیشمان ئه‌وه‌یه كه له‌هه‌زار ساڵ زیاتره‌وه، باو‌و باپیرانمان به‌رگریان له‌خاك، نه‌ته‌وه، زمان، كه‌لتوره‌كه‌مان كردووه‌و له‌باره‌ی مێژووی داگیركاریش ده‌رهه‌ق به نه‌ته‌وه‌كه‌شمان، وتی: له‌كتێبی شۆڕشی كوردستان‌و گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌مدا، باسمكردووه كه ته‌عریب له‌فتوحاتی ئیسلامییه‌وه ده‌ستپێده‌كات..
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌شیدا، له‌گه‌ڵ خوێندكارانی ئاماده‌یی برادۆستی كچان، كه گفتوگۆیه‌كی كراوه‌بوو و چه‌ندین پرسیاریان ئاراسته‌كردو وه‌ڵامیدانه‌وه، مه‌لا به‌ختیار، چه‌ندین رێنمایشی له‌باره‌ی به‌رده‌وامی چۆنێتی كاركردن له‌توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌مێژوودا ئاراسته‌كردن‌و پشتیوانی خۆیشی له‌هاوكاریكردنیان بۆ راگه‌یاندن.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
10:40 AM - 2024-04-20
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
دارایی عیراق سێ بانک بۆ دروستکردنی تەوتین دەستنیشان دەکات
کوردستان 04:35 PM - 2024-04-20 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ بنەماڵەی خاتوو رقیە
پرسەنامە 03:27 PM - 2024-04-20 -
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19