riklam

به‌ڵێ... به‌ڵام

بابەتی گۆڕاو 02:21 PM - 2019-04-22
.

.

به‌ڵێ... به‌ڵام

× به‌ڵێ ئێمه‌ش شێرمان هه‌یه‌... به‌ڵام شێرى ماڵه‌وه‌.
× به‌ڵێ وه‌زعمان زۆر زۆر باشه‌... به‌ڵام درۆ ئه‌كه‌م.
× به‌ڵێ ئێمه‌ش مانۆڕ ئه‌كه‌ین... به‌ڵام له‌ گوڵه‌خانێ.
× به‌ڵێ ئێمه‌ش زانامان زۆره‌... به‌ڵام زاناى ئایینى.
× به‌ڵێ ئیحتیرامى نووسه‌رمان لایه‌... به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى كه‌ مرد.
× به‌ڵێ بڕوامان به‌ ده‌ستاوده‌ستكردنى ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌... به‌ڵام له‌ناو بنه‌ماڵه‌كه‌ى خۆماندا.
× به‌ڵێ پاشه‌كه‌وت نه‌ما... به‌ڵام ئاشتى هه‌ورامى دێته‌وه‌.
× به‌ڵێ موهه‌ندیسى كاره‌بایه‌... به‌ڵام نازانێ فیوزێ ببه‌ستێ.
× ئه‌ى چۆن! به‌ڵێ سویسراى دیوه‌... به‌ڵام له‌ خه‌ودا.
× به‌ڵێ له‌ وه‌زعه‌كه‌ زۆر زۆر ناڕازى یه‌... به‌ڵام حه‌زى له‌ وه‌زیرییشه‌.
× یارمه‌تییان بۆ ناردین كه‌ ئاو چووه‌ ماڵه‌كه‌مانه‌وه‌... به‌ڵام هه‌مووى سانتى بوو.
× به‌ڵێ باوكى ئه‌ناسم پیاوێكى چاكه‌... به‌ڵام خۆى زۆر سه‌گ و سه‌گبابه‌.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket