riklam

كۆپنهاگن.. یادی شه‌هیدانی كوردی فه‌یلی به‌رز راده‌گیرێت

ی.ن.ک‌‌ 09:08 AM - 2019-04-22
.

.

ئه‌نجوومه‌نی كوردانی فه‌یلی له‌ دانیمارك، به‌بۆنه‌ی 39  هه‌مین ساڵیادی رۆژی راگواستن وشه‌هیدانی كوردی فه‌یلی كۆڕێكیان سازكرد.

له‌سه‌ره‌تای كۆڕه‌كه‌دا وتاری ئه‌نجوومه‌نی كوردانی فه‌یلی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌وه‌ پێشكه‌شكرا  و دواتر وتار و برووسكه‌ی نوێنه‌رێ باڵوێزخانه‌ی عیراق و حزب و لایه‌نه‌كان  خوێندرانه‌وه‌ كه‌بۆ ئه‌و یاده‌ نێردرابوون.

به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی په‌یامی وهاوخه‌می و به‌رزڕاگرتنی ساڵیاده‌كه‌، به‌ناوی كۆمیته‌ی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و كۆمه‌له‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی كوردستان له‌دانیمارك، وه‌فدێكی هاوبه‌ش كه‌ پێك هاتبوون له‌ به‌رپرسی كه‌رتی كۆپنهاگن هاوڕێ مه‌حمود و ئه‌ندامانی كه‌رت ستار مامه‌ و گه‌نج حمید و چه‌ند ئه‌ندامێكی كه‌رتی كۆپنهاگن و كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان به‌شداریانكرد و په‌یامی هاوبه‌شی كۆمیته‌ و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانیش جێی سه‌رنچ و باسی ئاماده‌بووان بوو. 

PUKmedia سه‌ردار محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا

4.jpg

3.jpg

1.jpg

3.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket