riklam

عومه‌ر فه‌تاح:رۆژنامه‌نووسانی كوردستان رۆڵی جوامێرانه‌یان هه‌بووه‌

ی.ن.ک‌‌ 12:09 AM - 2019-04-22
.

.

عومه‌ر فه‌تاح كارگێلڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به‌بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری 121 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌


پیرۆزبایی

   به‌بۆنه‌ی یادی 121 ساڵه‌ی ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی كوردستان‌و رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی-یه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌كه‌م، ئه‌زموون‌و ماندووبونیان بۆ خزمه‌تی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی‌وگه‌له‌كه‌مان به‌رز ده‌نرخێنم. 

  رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌ قۆناغی خه‌باتی شاخ‌و له‌دوای ڕاپه‌رینیش رۆڵی جوامێرانه‌یان هه‌بووه‌ له‌ خزمه‌تكردنی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی، بێگومان بێ‌ كه‌موركورتیش نه‌بووه‌، هیوادارم ئه‌م بۆنه‌یه‌ بكه‌ن به‌ وێستگه‌یه‌ك بۆ پێداچوونه‌وه‌ له‌ هه‌ڵه‌كان‌و دانانی به‌رنامه‌ی باشتری كاركردن بۆ داهاتوو. 

  وڵات‌و گه‌له‌كه‌مان‌و شێوازی نوێ‌ خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ ده‌ستوری‌و دیموكراسیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری پێویستی به‌ رۆڵی كارای رۆژنامه‌وانی هه‌یه‌.

 جارێكی  تر پیرۆزبێت رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی‌و یادی ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی كوردستان، یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی. 


عومه‌ر فه‌تاح

كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك)

22/4/2019



PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket