riklam

دیمه‌شق یادی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كاته‌وه‌

کوردستان 11:59 PM - 2019-04-21
.

.

دوێنێ له‌ مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ سوریا، په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌رو  دیواربه‌ندی تایبه‌ت به‌یاده‌وه‌ریی سه‌رۆك مام جه‌لال لادرا.


مه‌راسیمی لادانی په‌رده‌ لادانه‌كه‌ به‌ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌سایه‌تی كوردو عه‌ره‌بی عیراقی و سوری لادرا، هه‌ریه‌كه‌یشیان باسیان له‌گه‌وره‌یی مێژوو خه‌بات و كاریگه‌ری سه‌رۆك مامجه‌لال كرد.


عه‌بدولره‌زاق كۆیی لێپرسراوی نوسینگه‌ی دیمه‌شق له‌میانه‌ی په‌رده‌لادان له‌سه‌ر یاده‌وه‌ریی سه‌رۆك مامجه‌لال وتی:" سه‌رۆك مامجه‌لال له‌مێژووی كوردا دوباره‌ نابێته‌وه‌، مێژووی سه‌رۆك مامجه‌لال جیاوازه‌ له‌هه‌موو سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌، هه‌م خه‌باتی قه‌ومیكردو گه‌یاندییه‌ كه‌نارێكی ئارام، هه‌میشه‌ له‌پێناو گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تیی تێیده‌كۆشاو به‌رده‌وام بوو له‌خه‌باتی به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی و قوڵكردنه‌وه‌ی ئازادیی و دیموكراسی له‌ كورستان و بگره‌ له‌عیراقیش."


له‌لایه‌كی دیكه‌ عومه‌ر ئۆسێ ئه‌ندامی بێلایه‌نی كورد له‌په‌رله‌مانی سوریا له‌لێدوانێكیدا رایگه‌یاند:" مامجه‌لال سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌ی گه‌لی كورستان و ناوچه‌كه‌ بوو، یه‌كێتیی نیشتیمانیش خوێندنگای خه‌باتی نیشتیمانیی بوو،، به‌دڵنیاییه‌وه‌ ده‌كرێت زۆرشت له‌ئه‌زمونی خه‌بات و ژیان و بیری ئه‌و سه‌رۆكه‌ مه‌زنه‌ فێر بین.


له‌لایه‌كی دیكه‌ سه‌میره‌ جبریل كچی ئه‌حمه‌د جبریل و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی به‌ره‌ی گه‌ل بۆ رزگاری فه‌له‌ستین (جبهه‌ الشعبیه‌ فلستین) باسی له‌رۆڵ و كاریگه‌ری سه‌رۆك مامجه‌لال كردو پێشنیاری ئه‌وه‌ی كرد كه‌ ماڵه‌كه‌ی مامجه‌لال له‌ دیمه‌شق بكرێته‌ مۆزه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و سه‌رۆكه‌ مه‌زنه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ جه‌مال عه‌بدوناسر له‌میسر كراوه‌.


هه‌روه‌ك حیكمه‌ت هیلالی سه‌ركرده‌ی پێشوی ئۆپۆزسیۆنی عیراق مامجه‌لالی به‌سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی مه‌زنی گه‌لی كوردستان پێناسكردو رونیكره‌وه‌ كه‌ خه‌می ئه‌و رزگاركردنی عیراق بوو بۆ هه‌موو گه‌لانی عیراق و به‌دیهێنانی دیموكراسی بۆ وڵاته‌كه‌ی.


نوێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی عیراق له‌دیمه‌شق رایگه‌یاند سه‌رۆك مامجه‌لال له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵ حوكمڕانیدا جیاوازی نه‌كرد له‌نێوان پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی عیراق، وتی مامجه‌لال بێلایه‌ن و میانڕه‌و بوو، كۆچی ئه‌و سه‌رۆكه‌ مه‌زنه‌، زیانێكی گه‌وره‌بوو بۆ هه‌موو عیراق.

د. خه‌لیل مه‌شهه‌دی ئه‌ندامی په‌رله‌مان و پارێزگاری پێشوی لازقیه‌ ئاماده‌ی په‌رده‌لادانه‌ كه‌بوو، وتی مامجه‌لال سه‌رۆكێكه‌ دوباره‌ نابێته‌وه‌ له‌مێژوو، پیاوێك بوو زۆر لێزانانه‌ به‌سه‌ر قه‌یران و گرفته‌ گه‌وره‌كاندا زاڵ ده‌بوو، زوو چاره‌ی ده‌كرد، وتی ئه‌و جۆره‌ سه‌رۆكه‌ كه‌سایه‌تی بێ وێنه‌ن له‌مێژووی گه‌لاندا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی رۆشنفكری و توانای چاره‌سه‌ركردنی گرفت و قه‌یرانه‌ گه‌وره‌كان به‌ عه‌قل و مه‌نتق و میانڕه‌ویی.


PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket