riklam

به‌غدا.. ئامارێكی مه‌ترسیداری خۆكوشتن بڵاوده‌كرێته‌وه‌

عیراق 10:03 PM - 2019-04-21
.

.

دیارده‌ی خۆكوشتن له‌پارێزگای به‌غدا رووی له‌زیادبوون كردووه‌و به‌ پێی ئامارێكیش، له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا 2 ھه‌زار كه‌س كۆتاییان به‌ژیانی خۆیان ھێناوه‌ .

به‌پێی نوسراوێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا كه‌ ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق كراوه‌، حاڵه‌ته‌كانی خۆكوشتن له‌و شاره‌ روویان له‌زیادبوون كردووه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوا كراوه‌ له‌سه‌ر پرده‌كان به‌ربه‌ستی ئه‌منی دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ ھه‌ڵكشانی دیارده‌كه‌ دابنرێت.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا ئاشكرایكردووه‌ له‌نێوان ساڵانی 2003 بۆ 2013، هه‌زارو 500 كه‌س خۆیان كوشتووه‌، به‌ڵام له‌ساڵی 2015 تا 2017 واته‌ له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا 2000ھاووڵاتی كۆتاییان به‌ژیانی خۆیان ھێناوه‌، كه‌ به‌كاریگه‌ریی چه‌ندین پاڵنه‌ری ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و كاره‌یان كردووه‌و بۆ خۆكوشتن په‌نایان بردووه‌ بۆ چه‌ك و خنكان له‌ئاو و خۆھه‌ڵدان له‌سه‌ر پرده‌ به‌رزه‌كانه‌وه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket