riklam

ڤیدیۆ.. ورده‌كاری دانپێدانانی دوو تۆمه‌تباری تری بانده‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ی سلێمانی

کوردستان 09:33 PM - 2019-04-21
.

.

ئاسایشی سلێمانی دوو تۆمه‌تباری تری بانده‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ی كه‌ نزیكه‌ی 40 تاوانیان له‌ سلێمانی ئه‌نجامدابوو ده‌ستگیرده‌كه‌ن كه‌ كاریان ساغكردنه‌وه‌و فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌ دزراوه‌كان و قۆڵبرینی ھاووڵاتییان بووه‌.
 
دوای به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ھێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی تاوانكارییه‌كانی كوشتنی (تاریقی به‌قاڵ) و (مه‌ریوان دارا) و دزینی چه‌ندین ئۆتۆمبێل و ده‌سدرێژیكردنه‌ سه‌ر  ھاووڵاتییان.

ھێزه‌كانمان زانیاری زیاتر یان ده‌ستكه‌وت له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی ئۆتۆمبێله‌ دزراوه‌كانیان ساغده‌كه‌ده‌وه‌و دوای ده‌ستنیشانكردنی شوێنی خۆحه‌شاردانیان وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی به‌ڕێز دادوه‌ر توانرا له‌ ئۆپراسیۆنێكدا به‌ ھاوكاری ھێزه‌ عیراقییه‌كان له‌ شاری كه‌ركوك له‌ نزیك دوبز ھه‌ردوو تۆمه‌تبار (ره‌عد محه‌ممه‌د عبدالغضیر) ناسراو به‌ شێخ ره‌عدو ( شیڤان عه‌بدولره‌زاق ) ده‌ستگیربكه‌ن .

له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه‌ش ھێزه‌كانی ئاسایش به‌رده‌وامن له‌ لێكۆڵینه‌وه‌و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ تاوانكاران و سه‌رپێچیكارانی یاسا ده‌ستگیرده‌كرێن و رووبه‌ڕووی دادگاكان ده‌كرێنه‌وه‌.

PUKmedia كوردۆ عه‌لی

لینكی یارمه‌تیده‌ر بۆ بینینی ڤیدیۆكه‌:

 

44554.jpg

545565656.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket