riklam

ته‌قینه‌وه‌كانی سریلانكا كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

جیهان 09:02 PM - 2019-04-21
.

.

ئاماری كوژراو بریندارانی ته‌قینه‌وه‌كانی سریلانكا بۆ زیاتر له‌ 650 كه‌س به‌رزبوووه‌.

حكومه‌تی سریلانكا رایگه‌یاند: له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی سروته‌كانی جه‌ژنی قیامه‌ی مه‌سیحییه‌كان له‌كۆڵۆمبۆی پایته‌ختی سریلانكا و ده‌وروبه‌ری، 8 ته‌قینه‌وه‌ روویانداوه‌ و سێ كه‌نیسه‌و سێ ھۆتێل كرانه‌ ئامانج، به‌ھۆشیه‌وه‌ 207 كه‌س كوژراون 450 كه‌س برینداربوون.

حكومه‌تی سریلانكاش بڕیاری داخستنی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ده‌ركرد و ھه‌روه‌ھا قه‌ده‌غه‌كردنی ھاتووچۆش راگه‌یه‌ندرا.

به‌پێی زانیاریی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌، ئه‌و سێ ھۆتێله‌ی په‌لاماردراون له‌كۆڵۆمبۆی پایته‌ختدا بوون و زۆرینه‌ی میوانه‌كانیشی گه‌شتیاری بیانی بوون.

ته‌قینه‌وه‌كانی سریلانكا كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وتۆته‌وه‌ و، سه‌رۆك و لێپرسراوانی وڵاتانی جیھان سه‌رخۆشی خۆیان ئاڕاسته‌ی ئه‌و وڵاته‌ كردووه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket