riklam

ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كانی سریلانكا ئاشكرابوون

جیهان 07:36 PM - 2019-04-21
.

.

له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری سریلانكاوه‌، ده‌ستگیركردن و ناساندنی ئه‌و گروپ و ده‌ستانه‌ی له‌پشت ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی ئه‌و وڵاته‌ بوون ئاشكرا ده‌كرێن.


روانا هیرواردینا وه‌زیری به‌رگری سریلانكا، رایگه‌یاندوه‌:" ده‌ست به‌لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد كراوه‌و توانراوه‌ ئه‌نجامده‌ران و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌له‌پشت كرده‌وه‌ تیرۆرستیه‌كانی ئه‌كڕۆی سریلانكابوون بناسرێنه‌وه‌".


رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" به‌دواداچوون به‌ بۆچوونه‌ ئاینه‌كانیان ده‌كه‌ین و به‌زووترین كات سزای خۆیان وه‌رده‌گرن".


له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ هارشا دی سیوا، وه‌زیری گه‌شه‌پێدانی ئابوری سریلانكا، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، حه‌وت كه‌س ده‌ستگیركراون، كه‌ ده‌ستیان له‌و كرده‌وه‌ تیرۆرستانیه‌ هه‌بووه‌و، به‌زوترین كات ورده‌كاری ته‌واوی ئه‌و گروپ و ده‌ستیانه‌ ئاشكرا ده‌كرێن كه‌له‌پشت ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆرستیانه‌بوون".


ئه‌مڕۆ له‌ هه‌شت ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك زیاتر له‌ 500 كه‌س برینداربوون و 185 كه‌سی تریش كوژران.


PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket