riklam

سەندیكا: پێویستە گوزەرانی رۆژنامەنوسان باشبكرێت

کوردستان 07:28 PM - 2019-04-21
.

.

رۆژنامەگەریی لە كوردستان ئەزموونی ساڵێكی دیكەشی خستەسەر مێژووی خۆی، هاوكات سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان 21مین ساڵیادی دامەزراندنی دەكاتەوە، هەردوو یادەكە دەربڕ‌و بەری تێكۆشانی سیاسی‌و رۆشنبیری گەلی كوردستانە لەپێناو مافە رەواكانییدا.

ئەنجوومەنی سەندیكای رۆژنامەنووسان لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە PUKmedia پیرۆزبایی لەسەرجەم رۆژنامەنووس ‌و میدیاكارانی كوردستان دەكات ‌و هیوای پێشكەوتن‌و سەركەوتنی پرۆژەی نیشتمانی‌و میدیایی بۆ هەموو لایەك دەخوازێت.

دەشڵێت: قۆناغی پێشكەوتنی پیشەی رۆژنامەگەریی رۆژ بەرۆژ بەرەو پێشەوە دەچێت و هەتا دێت تەكنۆلۆژیای گەیاندن‌و میدیا بەخێرایی پێشدەكەوێت و سنووری گشتی میدیا و كاری رۆژنامەگەری بەرەو جیهانی بوون‌و جۆرێك لەبێ كۆنترۆڵی دەچێت كە لەبەرامبەردا پیشەكە پێویستی بە دەستگرتنە بەمیساقی شەرەفی رۆژنامەنووسی و لەكوردستانیشدا  لەچوارچێوەی یاسا بەركارەكان بەتایبەتی یاسای ژمارە 35ی ساڵی 2007 ی رۆژنامەگەری، لەهەمانكاتدا  رەوشی سیاسیش، پانتاییەكی باشی بۆ كاری میدیایی دورست كردوە، بەدەیەها دەزگاو دامەزراوەی میدیای و بەهەزاران رۆژنامەنووس كاری خۆیان دەكەن. كە هاوكات ئەم رەوشە پێویستی بە رێكخستن‌و بەهێزكردنی پانتایی ئازادییەكان‌و سەروەركردنی یاساو دیموكراسی و دەوڵەتی دامەزراوەیی هەیە بۆئەوەی بەشێوەیەكی باش و پێویست خزمەتی گەلی كوردستان بكات.

رونیشیكردۆتەوە: لەبەر رۆشنایی دروشمی سەرەكی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان( لە پێناو چەسپاندنی ئازادی رۆژنامەنووسی و دەستەبەركردنی ماف و گوزەرانی رۆژنامەنووسان لە كوردستان)و لەچوارچێوەی ئەو راستیەی كە(رۆژنامەنووس) ئەو كەسەیە كە بەپیشەی رۆژنامەنوسی دەژیت، ئەرك و تەحەددای داهاتووی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و پەرلەمانی كوردستان و حكومەتی هەرێمی كوردستانە، كاری ریفۆرمی پێویست بكرێت بۆ پێناسەكردن و رێكخستنی پیشەی رۆژنامەنووسی وەكو پیشەیەكی سەربەخۆ كە ببێتە مایەی باشتركردنی گوزەرانی رۆژنامەنووسان و دابینكردنی گەرەنتیەكانی پیشەكە.

بەشێوەیەكی گشتی فەزای میدیا‌و رۆژنامەگەری كوردستان پێویستی بەرێكخستنەوەیەكی گونجاو هەیە كە لایەنی یاسایی‌و دامەزراوەیی بگرێتەوە بەتایبەتی یاسای ژمارە 35‌و  هەروەها یاسای سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، كەپێویستە بەشێوەیەك هەموار بكرێتەوە بەڵام لەكەشێكی گونجاوی خاوەن جێگیری سیاسی بۆئەوەی بەقازانجی گشتی بگەڕێتەوە، هەروەها بواری میدیا لەكوردستاندا پێویستی بەئەنجومەنێكی باڵای راگەیاندن هەیە، كە لەتوانای دابێت كاری میدیایی پرۆفیشناڵ و دەزگاكانی میدیا رێكبخات. 

هەروەها 121 ساڵەی رۆژی رۆژنامەگەری كوردی‌و 21 ساڵەی دامەزراندنی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لە سەرجەم رۆژنامەنووسان‌و میدیاكارانی كورستان پیرۆز دەكات.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket