riklam

غانمی: ئایدولۆژیای داعش گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه‌ بۆ عیراق

عیراق 07:23 PM - 2019-04-21
.

.

فه‌رمانده‌ی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراق، له‌ سه‌ر دواهه‌مین جموجوڵه‌كانی داعش له‌ناوچه‌كه‌دا، جه‌خت له‌چاودێریكردنی شانه‌ نوستوه‌كانی ئه‌و گروپه‌ ده‌كات.


عوسمان غانمی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراق رایگه‌یاندوه‌:" ده‌زگای هه‌واڵگری عیراق به‌وردی و چڕی ته‌واوی جموجوڵه‌كانی شانه‌ نوستووه‌كانی داعشی له‌ناو خاكی عیراق خستووه‌ته‌ ژێر چاودێریه‌وه‌".


رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" داعش ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌ی و خاكی له‌عیراق له‌ده‌ستداوه‌، ناتوانێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جاری تر ئه‌وه‌ بگرێته‌وه‌ ده‌ست، به‌ڵام ئایده‌لۆژیای داعش گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه‌و ده‌بێت ریشه‌ كێش بكرێت".


جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌:" ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ تیرۆرسته‌ عیراقیه‌ی كه‌له‌سوریا ده‌ستگیركراون هه‌موویان وه‌رده‌گرینه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وانه‌ گه‌وره‌ترین مه‌ترسی و كاریگه‌رین بۆ بڵاوه‌پێكردنه‌وه‌ی ئایده‌لۆژیای داعش له‌ناوچه‌كه‌دا".


PUKmedia ئاژانسه‌كان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket