riklam

گروپێك له‌ژنانی داعش مه‌ترسی گه‌وره‌ دروست ده‌كه‌ن

جیهان 06:51 PM - 2019-04-21
.

.

گروپێك له‌ژنانی داعش له‌كه‌مپی ئاواره‌كانی هول كه‌له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی شه‌ڕڤاناندایه‌، ده‌ستیان به‌جوڵه‌ی مه‌ترسیدار كردوه‌و ژنان و منداڵانی تری داعش ده‌ترسێنن و به‌چه‌قۆ هێرشیان ده‌كه‌نه‌سه‌ر.


رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست، راپۆرتێكی له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوكردوه‌ته‌وه‌:" گروپێك له‌ژنانی سه‌ربه‌ داعش، كه‌پێشتر له‌ریزه‌كانی ئه‌و گروپه‌ پله‌و ئه‌ركیان هه‌بووه‌، وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ گروپه‌كه‌یان ده‌ستیان به‌جوڵه‌ی مه‌ترسیدار كردوه‌، به‌تایبه‌ت له‌كه‌مپی ئاواره‌كانی هول كه‌له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانی كورده‌وه‌ چاودێری ده‌كرێت".


زۆرینه‌ی ئه‌و ژن و منداڵانه‌ی له‌و كه‌مپه‌دان، له‌ شارۆچكه‌ی باغۆز دیلكراون و له‌ئێستادا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تی چاره‌نووسیان چاره‌سه‌ر بكرێت.


رۆژنامه‌ ئه‌مریكایه‌كه‌، رونیشكردوه‌ته‌وه‌:"ئه‌و گروپه‌ راگیراو دیل و هاووڵاتیانی ناو كه‌مپه‌ به‌كافر ناوده‌به‌ن و هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كه‌ن و ئاوی ده‌میان پێدا ده‌كه‌ن و به‌ردیان تێ ئه‌گرن و خێمه‌كانیان ده‌سووتێنن".


له‌به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌:" ئه‌و ژنانه‌ كه‌به‌شێك له‌پیاوان پشتیوانیان ده‌كه‌ن، زیندانیان له‌ناو كه‌مپه‌كه‌دا دروست كردوه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پشتیان له‌داعش كردوه‌ ده‌ستبه‌سه‌رده‌كه‌ن و ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن".


به‌رپرسانی هێزه‌كانی سوپای سوریای دیموكرات، له‌وباره‌یه‌وه‌ وتوویانه‌:" ئه‌و گروپانه‌ له‌لایه‌ن ژنانێكه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن كه‌ خه‌ڵكی مه‌غریب و میسرو تونسن و پێشتر به‌سه‌دان كه‌سیان هێناوه‌ته‌ ریزه‌كانی داعشه‌وه‌".


هه‌رچه‌ند داعش له‌رووی سه‌ربازیه‌وه‌ به‌ره‌و له‌ناوچوون چووه‌، به‌ڵام هێشتا له‌لایه‌ن هه‌زاران كه‌سه‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی ئایده‌لۆژیاوه‌ پشتیوانی ده‌كرێن.




PUKmedia ئا: سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket