دیمەشق.. پەردە لەسەر پەیكەری سەرۆك مام جەلال لادەدرێت
کوردستان 06:25 PM - 2019-04-21.
لەمەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دیمەشق، پەردەلادرا لەسەر پەیکەری سەرۆک مام جەلال، لە مەراسیمی پەردەلادانەکەدا چەندین کەسایەتی و نوێنەری حزب و لایەنی عێراقی و سوری و فەڵەستینی بەشداربوون.
لەمەراسیمەکەدا "عومەر ئوسیی" سەرۆکی دەستپێشخەری کوردانی سووریا و ئەندامی ئەنجومەنی گەلی سوریا رایگەیاند: یەکێتی نیشتمانی کوردستان قوتابخانەی شۆڕشگێران و خەباتگێڕانە و مام جەلال سەرکردەیەکی کودی و رۆژهەڵاتی ناوەراست و کەسایەتییەکی ناسراو کاریگەری ناوچەکەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو.
هاوکات "سەمیرە جەبریل" ئەندامی بەرەی میللی رزگاری فەڵەستین رۆڵی سەرۆک مام جەلالی لە ناوچەکە بەرزنرخاند و ئاماژەی بە رۆڵی مام جەلال کرد لە دروستکردنی پەیوەندی کوردی فەڵەستینی.
هەر لە مەراسیمەکەدا "پەروین ئیبراهیم" سەرۆکی پارتی گەنجان بۆ بنیاد و گۆڕانکاری و "نایف حواتمە" ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی دیموکراتی فەڵەستینی و "فایەق مەهدی" بەڕێوبەری نوسینگەی پارتی سۆسیالستی دیموکراتی کورد لە سوریاو "د. خلیل مەشهەدییە ئەندامی پەرلەمان و پارێزگاری پێشوو بەشداربوون و باسیان لە هەوڵی سەرۆک مام جەلال و رڵ و کاریگەرییەکانی کرد لە ناوچەکەد.
لەکۆتایشدا صلاحەدین جاسم جێبەجێکاری مۆنۆمێنتەکە باسی لە دروستکردنی پەیکەرەکە کردو وتی: یەکەمینجارە پەیکەری کەسایەتییەکی سیاسی دروست بکەم و پەیکەری سەرۆک مام جەلال بۆ پشاندانی خەبات و تێکۆشانی بووەو چەندین وێنەی کاتی خەباتی سەرۆک مام جەلالم بەکارهێناوە بۆ دروستکردنی.
PUKmedia كوردسات نیوز
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
ههوڵی هاوتاكردنی مووچهی وارسی شههیدان لهگهڵ عیراق دهدرێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17 -
هەشتەمین دیداری سلێمانی دەستپێدەکات
کوردستان 09:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج تیرۆریست دەکوژرێن
کوردستان 10:59 PM - 2024-04-16 -
مەکتەبی سیاسی: ئێزدییەكان پێكهاتەیەكی رەسەنی كوردستانن
کوردستان 08:00 PM - 2024-04-16