riklam

بەڤیدیۆ.. كەشناسی: بارانی بەلێزمەو هەورە بروسكە بەڕێوەیە

کوردستان 06:25 PM - 2019-04-21
.

.

كەشناسی هەرێم رایگەیاند: بارستە هەورێكی چالاك رووی لەناوچەكانی هەرێم كردوەو لە هەولێرو دهۆك لێزمە باران و هەورە ترشقە دەستیپێكردوەو چەند سەعاتێكی تریش شەپۆلەكە دەگاتە سلێمانی و گەرمیان.

ئەژی چەتۆ حەسەن، لێپرسراوی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەگرتەیەكی ڤیدیۆیدا كە لەپەیجی فەیسبوكی   كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردوەتەوە، رایگەیاند: وەك پێشبینیكرا بوو لەچەند رۆژی داهاتوو باری كەشوهەوا لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی نائارام دەمێنێتەوەو بەهۆیەوە بارانی بەلێزمە دەبارێت و هەورە بروسكەشی لەگەڵ دەبێت.  

وتیشی:لەئێوارەی ئەمڕۆوە 21ی نیسانی 2019، بارستە هەورێكی چالاك ئاسمانی ناوچەكانی هەرێمی داپۆشیوەو لە هەردوو پارێزگای هەولێرو دهۆك لێزمە باران و هەورە ترشقە دەستیپێكردوە پێشبینی دەكرێت پاش چەند سەعاتێكی تر شەپۆلەكە بگاتە پارێزگای سلێمانی و ناوچەی گەرمیان و ئەم ناجێگیرییەی كەشوهەواش پێشبینی دەكرێت تاكو رۆژی سێ شەمە بەردەوامی هەبێت.

لەبارەی پێشبینی كەشوهەوای ئەم مانگەو مانگی داهاتوو، دەڵێت: زۆر ئەستەمە بۆ ماوەیەكی درێژ پێبینی بكەین، بەڵام كاریگەری ئەو بارستە هەورانەی لەناوچەكەدان جێگای سەرسوڕمانییە كە درێژەی كێشاوە، لەكاتێكدا لەمانگی نیسانیدان و چەندینجار دووبارە بووەتەوەو بارانێكی زۆر باریوە.

PUKmedia تایبەت 

لینكی تایبەت بۆ بینینی ڤیدیۆیەكە 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket