riklam

راوچییەك دەستگیر دەكرێت

کوردستان 04:05 PM - 2019-04-21
.

.

ڕاوكردنی ئاژەڵ و باڵندە كێویەكان یەكێكە لەو دیاردە ترسناكانەی دەبێتە هۆی لەناوچونی زۆرێك لەباڵندە ناوازەكان بۆ ڕێگریكردن لەو دیاردەیە  مەفرەزەكانی پۆلیسی دارستان بەردەوامن لەدەستگیركردنی  سەرپێچیكاران ، بۆ ئەو مەبەستە لەسنوری قەرەداغ توانرا هاووڵاتیەك دەستگیربكرێت   .

لەو بارەیەوە عمید هێمن كەمەرخان بەڕێوەبەری راگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند : لە  ئەنجامی  دەرچونی  مەفرەزەیەكی  بەشی  پۆلیسی دارستان و ژینگەی (قەرەداغ    ) لە پێناو پارێزگاریكردن لە ئاژەڵ و باڵندە كێویەكان توانرا  لەسەر دیاردەی ڕاوكردن (1) سەرپێچیكار دەستگیربكەن و هاوكات دەست گیرا  بەسەر  (1) چەكی جۆری تاپڕو (1) فیشەك و (1) ئۆتۆمبێل دا .

عمید  هێمن ئاماژەی بەوەشكرد،  پێویستە هاووڵاتیان پابەند بەڕێنماییەكانی پۆلیسی دارستان لە پێناو پارێزگاریكردن لە سامانی ماسی .

PUKmedia راگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket